دینا زوعرب،وێنەکێش بە بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر چادرەکەی کوژرا

دینا زوعرب، وێنەکێشی فەلەستینی کاتێک چادری خێزانەکەی کرایە ئامانج لە باشووری کەرتی غەززە کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی ڕۆشنبیری فەلەستین پرسەی دینا خالید زوعرب، هونەرمەندی بەتوانا دانا کە لە شەڕی قڕکردنی بەردەوامی هاوڵاتیانی کەرتی غەززەدا کوژرا.

 

دینا زوعرب ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی نیسان لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر چادرێک کوژرا ،کە خۆی و خێزانەکەی پەنایان بۆ ڕۆژئاوای خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە بردبوو.

 

دینا زعروبی تەمەن ٢٢ ساڵ، کە بە کێشانی وێنەی فەلەستینیەکان ناسراوە، لە ساڵی ٢٠١٥خەڵاتی ناوەندی 'میزان 'بۆ مافەکانی مرۆڤی بردەوە، دوای بردنەوەی خەڵاتی باشترین وێنەکێشان لەسەر مافەکانی منداڵان لە ململانێی چەکداریدا.پێشبڕکێیەکە بۆ قوتابیان لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی تا پۆلی دوازدەهەم بەڕێوە دەچێت.


لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و ئاژانسی کارکردن و فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی ئونراو UNRWA لە نێو ژمارەیەک قوتابی بەشداربوودا ڕێزی لێگیرا و دواتر پسپۆڕی لە وێنەکێشان و کێشانی تابلۆ لەسەر قوربانیانی جەنگی پێشوو بۆ بەشداریکردنیان .

 

تا ساڵی ٢٠٢٥، ئیسرائیل وێرانکاریەکی بێ وێنەی لە غەززە کرد، بەشێکی زۆری غەززە جێگەی نیشتەجێبوون نەبوو. ئەمە بووە هۆی وێرانبوونی تەواوی شارەکان، وێرانکردنی سیستەمی تەندروستی، زەوی کشتوکاڵی، شوێنەوارە کولتووری و ئایینیەکان، دامەزراوەکانی پەروەردە و گۆڕستانەکان.