لە هەڵەبجە ئەنفالکراوان بەبیرهێندرانەوە

لەمەراسیمێکدا لەهەڵەبجە لە ٣٧ـەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئەنفالە بەدناوەکەی کوردستان و شاڵاوە یەک لەدوای یەکەکاندا، ئەنفالکراوان بەبیرهێندرانەوە.

هەڵەبجە  

 

سەرلەبەیانی ئەمرۆ ١٤ی نیسان، لە پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبوونی نوخشە ناسیح، پارێزگاری بەوەکالەتی هەڵەبجەو سەرجەم یەکە ئیداری و رێکخراوەییەکان لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لەهەڵەبجە تاجە گوڵینەی ریزو شکۆ بۆ ئەنفالکراوان و کەسوکاریان دانرا 

  

‎ئەنفال یان شاڵاوی ئەنفال، کۆمەڵکوژیی کوردانی باشووری کوردستان بوو لەلایەن ڕژێمی سەدام حسێن ئەنجام درا. لە کۆمەڵکوژییەکەدا ٥٠ هەزاربۆ ١٨٢ هەزار کورد ئەنفالکران. 

 

هەڵەبجە وەک هەموو کوردستان بی بەش نەبوو لەم شالاوەو تیایدا چەندین خێزان بێسەروشوین  بوون و  بەپێی ئامارەکان هەزارو ٦٠ کەس تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.