پانێڵی "ڕەنگدانەوەی ئەنفال و جینۆسایدی کورد لە ڕەهەندی میدیا و ئەدەبەوە" بەڕێوەچوو

لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، بەئامەدەبوونی مامۆستایان و خوێندکاران، پانێڵێکیان بەبۆنەی ٣٧هەمین ساڵڕۆژی ئەنفال ئەنجامدرا.

سلێمانی 

 

ئەمڕۆ ١٤ی نیسان، لەهۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب- لەپەیمانگای تەکنیکی کوردستان،  لەبەرزاییەکانی سلێمانی، بەبۆنەی ٣٧تەمین ساڵڕۆژی ئەنفال، پانێڵێکیان بەناونیشانی( ڕەنگدانەوەی ئەنفال و جینۆسایدی کورد لە ڕەهەندی میدیا و ئەدەبەوە)، بۆهەریەکە لە مامۆستا هاشم ئەمین، بەڕێوبەری پانێڵ، مامۆستا سەعدییە مەحمود، نووسەر، دکتۆر عەدالەت عەبدوڵا، نووسەر، سازکرد.  

  

سەرەتای پانێڵەکە  بە خولەکێک وەستان بۆ شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر هەریەکە لە بەشداربووانی پانێڵەکە بانگێشتی سەرستەیج کران. 

  

سەعدیە مەحمود، باسی پرۆسەی ئەنفالی کردو ئاماژەی بەوەکرد، لەهەموو شوێنێک و بەچەند زمانێک توانیومە بەقەڵەمەکەم باسی ئەنفال بکەم،  هەموو کورد ئەزانێت چی بەسەر هاتوە، بۆیە بەزمانی عەرەبی نووسیومە بۆ ئەوەی نەتەوەی عەرەبیش بزانن ئێمەی گەلی کورد بەهێزین، زووڵم لە کەس قبووڵ ناکەین، ئەبێت بشزانن ئەوان چ ناخێکی ڕەشیان بەرامبەر گەلی کورد هەبووە. 

 

عەدالەت عەبدوڵا، لەپانێڵەکەدا باسی ئەرک و کەمووکوڕیەکانی میدیای کردو ئاماژەی بەوەکرد، هەر وڵاتێک ڕووبەڕووی جینۆسایدبێتەوە ئەرکی میدیاکان قوورس ئەبێت، ئەرکی میدیاکان پەخشکردنی چالاکیەکانی ئەو ڕۆژەیە، هەروەها ئەرکێکی تری چاودێری کردنە، چونکە ڕاگەیاندن وەکو سێ دەسەڵاتەکەی تر دەسەڵاتی هەیە،  کەدەسەڵاتی چوارەمە ئەویش چاودێریکردنە، کەئەمانەش ئەرکی تەقلیدین، بەپێی هەموو توێژینەوەکان و کتێبە توێریەکان کەپەیوەندی بە جینۆسایدەوەیەهەیە، بۆمان دەرکەوتووە میدیا ڕۆڵێی گرنگی هەیە. 

  

وتیشی:  بەڕەهەندی ڕۆشنبیری کردن ئەرکی میدیاکانە نەک تەنها گواستنەوەی هەواڵەکان،  هەموو کۆمەڵگەیەک میدیا ئاڕاستەی ئەکات بۆ پڕووپاگەندەی سیاسی و ئاڕاستەکردنیشی بۆ ڕۆشنبیری، میدیا خەڵکی ئاڕاستەئەکات بۆئەوەی خەڵک ڕاستی و درووستی ڕووداوەکان بزانن، ئەرکەکانی میدیاش لەکاتی جینۆسایداسێ قۆناغە، یەکەمیان، ئاگادارکردنەوەی لایەنەکان بەوەی ئەو ڕووداوە ڕوودەدات، قۆناغی دواتریش،  گواستەوەی زانیاری و هەواڵە بۆ خەڵک، قۆناغی کۆتایش،  دوای ڕوودانی ڕووداوەکەیە. 

 

دڵنیا ئەسعەد، سەرۆک بەشی پەرستاری لەپەیمانگای تەکنیکی کوردستان، باسی گرنگی ئەنجامدانی ئەم پانێڵەی کردوو، وتی: ئەم چالاکی و بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانیانە زۆر گرنگن لەناوەندە ئەکادیمیەکان بۆ ئەوەی نەوەی دوای ئێمە ئاشنابن بەم ڕووداوانە کە ئەنفال چ زامێکی گەورەیە، بۆیە پێوویستە ئەم یادانە بەرزڕاگیرێن. 

  

لە قسەکانیشیدا ئاماژەی بە گرنگی بابەتی ئەنفال داو وتی: لەکۆمەڵگەی تەکنیکی کوردستان هەمیشە ئەو بۆنانە بەرزڕائەگیرێت کە تایبەتن بەکورد، یادی هەڵەبجەوە مان کردۆتەوە، یادی ئەنفالیش ئەکەینەوە، لەبابەتی ئەکادیمیشدا بابەتی کوردۆلۆژیمان هەیە، تێیدا ئەم جینۆسایدانە باس ئەکرێت، تێیدا خوێندکارانمان ئاشنائەبن بەڕووداوەکان و هەستی نەتەوەیەتی و نیشتمانیان تێدا زیاد ئەکات.