پلاتفۆڕمی ژنان بۆ یەکسانی: دەستبەرداری مافی میرات نابین
پلاتفۆڕمی ژنان بۆ یەکسانی "ئەشیک" سەبارەت بە هەواڵەکانی مافی میراس ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو بەبیری هێنایەوە کە مافی میراتی ژنان بەپێی یاسا یەکسانە.

ناوەندی هەواڵ
پلاتفۆرمی ژنان بۆ یەکسانی "ئەشیک" سەبارەت بەو هەواڵەی کە دابەشکردنی میراتی یەکسان کۆتایی هاتووە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم لێدوانانە هەوڵێکە بۆ فشارخستنە سەر ژنان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دەستبەرداری هیچ مافێکمان نابین کە بە باجی زۆر بەدەستمان هێناون، لەوانەش مافی یەکسانمان بۆ میرات، هەرگیز ناگەڕێینە دواوە.
داوا لە ژنان کرا کە بەبێ خوێندنەوەی هیچ بەڵگەنامەیەک واژۆ نەکەن، ئەگەر کێشەی تێگەیشتنیان هەبوو پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن و داوای پشتیوانی یاسایی لە سەندیکاکانی پارێزەران بکەن.