ئێران، بەپێی ئامارێک ٪٥٩.٥ی خوێندکاری زانکۆ کچن
وەزیری زانست و لێکۆڵینەوە لە چوارەمین فیستیڤاڵی نەتەوەیی ژنان و زانست ئاماژەی بەوەدا نزیکەی ٪٥٩.٥ی ژنان خوێندکاری زانکۆن.
ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، ڕۆژی شەممە مەراسیمی دەستنیشانکردنی براوەکانی ٤ەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی ژنان و زانست (خەڵاتی مریەم میرزاخانی) بە ئامادەبوونی مەنسور غوڵامی، وەزیری زانست، و بە میوانداری زانکۆی پەروەردەی مامۆستایان بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا، مەنسور غوڵامی ڕایگەیاند: "زیاتر لە ٥٠٪ی خوێندکاران و لە ٪٣٠ پڕۆفیسۆرەکان ژنن"، هەر لە ئامارەکەدا هاتووە کە ٪٥٩.٥ی خوێندکاری زانکۆکان ژنانن و ئەوانی دیکەی کوڕانن.
ت.پ