''کۆمەڵکوژییەکانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە تاوانی جەنگ و جینۆسایدی سیستماتیک پێکدەهێنێت''

ئەنجومەنی ژنانی''پەیەدە'' کۆمەڵکوژییەکانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەبی شەرمەزار کرد و هۆشداریی دا لە مەترسیی بێدەنگی نێودەوڵەتی و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوەی دەگوزەرێت تاوانی جەنگ و جینۆسایدی سیستماتیک پێکدەهێنێت.

قامیشلۆ

 

لە ٦ی کانوونی دووەمەوە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە تووشی هێرش و پێشێلکاریی ڕاستەقینە بوون کە خەڵکی مەدەنی بێ چەک دەکرانە ئامانج، ئەمەش ڕەنگدانەوەی نەخشێکی بەردەوامی توندوتیژی و دوورخستنەوە و هەوڵدان بۆ شکاندنی ئیرادەی خەڵک لە ڕێگەی هێزی سەربازی و گەمارۆیەکی خنکێنەر و شەڕی دەروونی و میدیاییەوەیە.

 

ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە، ١٣ی کانوونی دووەم، ڕاگەیاندراوێکی بۆ بۆچوونی گشتی بڵاوکردەوە و تیشکی خستە سەر ئەو کۆمەڵکوژی و پێشێلکارییە قورسانەی کە بەسەر دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە هاتوون، لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە، ڕێوشوێنی خێرا بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلکارییانە، هەروەها دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەربەخۆ و لێپرسینەوە لە بەرپرسان.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، گەلەکەمان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە تووشی کۆمەڵکوژییەکی ترسناک و پێشێلکاریی قورس بووە، کە بە شێوەیەکی سیستماتیک ئامانجی شکاندنی ئیرادەی خەڵک و ملکەچکردنیانە لە ڕێگەی سەپاندنی گەمارۆی خنکێنەر و تۆپبارانی بێ جیاوازی، هەروەها هێرشی ڕاستەوخۆ کە خەڵکی مەدەنی و ناوچەکانی نیشتەجێبوون دەکەنە ئامانج، پێشێلکارییەکی ئاشکرای هەموو مرۆڤایەتی و بەها و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە.

 

ڕوونیکردەوە، ئەو ڕووداوە خوێناویانەی کە لە ناوچەکەدا شاهیدی کراون، زیانلێکەوتووە مەدەنییەکان، بەتایبەتی ژنان و منداڵان، لەگەڵ ڕفاندن و دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی زۆرەملێ و ئاوارەکردنی دانیشتووانی ڕەسەن لە ماڵەکانیان، بە ڕوونی ڕێبازێکی دڕندانە و نامرۆڤانە و سەرکوتگەرانە ئاشکرا دەکەن کە لەسەر بنەمای بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بێچەک و ئەنجامدانی تاوانی جەنگی سیستماتیکی دژی هاوڵاتیانی تێکۆشەر، بەتایبەتی ژنانی تێکۆشەرە، هەوڵێك کە بۆ تێکدانی ئاماژەی خەباتی ژنانی ئازاد و شکاندنی ئیرادەی بەرخۆدان و خۆڕاگری بوو.

 

ئەنجومەنی ژنان، دووپاتی کردەوە، کە ئەم پراکتیزانە سیاسەتی سیستماتیکی جینۆساید و گۆشەگیری پێکدەهێنن، بەکارهێنانی کوشتن، ڕفاندن، زیندانیکردن، و کۆچکردنی زۆرەملێ وەک ئامرازێکی سیستماتیکی دژ بە گەلی کوردە، هەروەها حکومەتی کاتی بەرپرسیارێتی تەواوی ئەم تاوانانە لە ئەستۆ دەگرێت، بە لەبەرچاوگرتنی هاندان و پشتیوانییە ڕوونەکانی تورکیا، بێدەنگییەکی نێودەوڵەتی گوماناوی کە هاوتایە بە هاوبەشیکردن لەم پێشێلکارییە قورسانەدا.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، کە دەستدرێژییەکە تەنها بە تاوانی مەیدانی و کۆمەڵکوژی خوێناوی سنووردار نەبووە، بەڵکو لەگەڵ شەڕێکی سیستماتیکی و ئامانجداردا بووە کە ئامانج لێی چاندنی ناتەبایی لەناو کۆمەڵگەدا بووە لەڕێگەی هاندانی میدیایی ڕێکخراو و هەڵمەتی زانیاری ناڕاست، ئەم هەڵمەتانە هەوڵیان دەدا یەکڕیزی ناوخۆیی بشکێنن، خەڵک لە دژی هێزە سەربازییەکانیان و سەرکردە نیشتمانییەکان هانبدەن، لە هەوڵێکی شکستخواردوودا بۆ تێکدانی متمانەی یەکتر لە نێوانیاندا، خەڵک و بەرگریکارەکانیان، ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی ناسەقامگیر دەکەن و ڕێگە خۆش دەکەن بۆ پڕۆژەکانی هەژموون و ئاژاوەی ناوخۆیی.

 

ڕوونیکردەوە، کە هێرش بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە هیچ چەقبەستوویەکی سیاسی چارەسەر نەکرد، هەروەها بەناو دەسەڵاتی دەوڵەتیشی دامەزراند، بەڵکو لۆژیکی توندوتیژیی ئاشکرا کرد و دۆخی مایەپووچی سیاسی و ڕەوشتی لەسەر بنەمای سەرکوت و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و ڕفاندنی هاوڵاتیان و هاندانی سیستماتیکی ئاشکرا کرد، بە پێچەوانەی ئیرادەی ئازادی خۆیانەوە.

 

ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە داوای لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کامپە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، کە هەنگاوی خێرا و بەپەلە بگرنەبەر و لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەربەخۆ لە کۆمەڵکوژی و پێشێلکارییەکانی ئەنجامدراو دەستپێبکەن و لێپرسینەوە لە بەرپرسان بکەن و ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی سەرجەم ڕفێندراوان و زیندانییەکان مسۆگەر بکەن.

 

ئەنجومەنی ژنان دەستخۆشی لەبەرخۆدانی قارەمانانەی گەل کرد، جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم بەرخۆدانە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگری سەلماندووە، کە ئیرادەی گەلەکەمان نەدۆڕاوە، سیاسەتەکانی کوشتن، ئاوارەیی، جینۆساید، ڕفاندن، هاندان شکستی هێناوە و بەردەوامیش دەبێت لە شکست، بۆ شکاندنی ئیرادەی ئازادی و شکۆمەندی.