ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نوێترین پەیامی لە ئیراڵییەوە بڵاوکردەوە

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتیک، تێگەیشتنێکە لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی فرەیی و ئیرادەی خۆویستانەی کۆمەڵگەکان. یەکێتییەکی هەمیشەیی بە ئیرادەی پێکەوەژیان و یەکسانی و دانپیانانی دوولایەنە دێتەدی.

ناوەندی هەواڵ 

 

دەسپێشخەریی یەکێتی دیموکراتیک بە دروشمی "بە ڕۆحی یەکێتییەوە بەرەو سەرکەوتن هەنگاودەنێین" دووەمین کۆنگرەی ئاسایی بەست، تێیدا پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێنرایەوە.

 

لە پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا هاتووە: یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیک، تێگەیشتنێکە لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی فرەیی و ئیرادەی خۆویستانەی کۆمەڵگەکان، دەڵێت: "ئەم یەکێتییە مۆدێلی دەوڵەت-نەتەوە ناوەندگەرا و تاکڕەوەکان بەرجەستە ناکات، بەڵکوو ڕێکخستنێکی کۆمەڵایەتییە هێزی خۆی لە بەشدارییەکی خۆجێی دیموکراتیکەوە وەردەگرێت.

 

 دابەشبوونی کوردستان، گوزارشتە لە ڕاستییەکی مێژوویی، پێویستە جیاوازیی هەر بەشەکان ڕەچاوبکرێت، بەگوێرەی ئەوە چارەسەر بدۆزرێتەوە. پێویستە یەکێتیی نێوان بەشەکان لەسەر بنەمای تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکراتیک دابمەزرێت، نەوەک بەگوێرەی زیهنیەتی دەسەڵات. چارەسەری پرسی کورد و یەکێتیی دیموکراتیک، گەر ئازادیی هەموو گەلانی تورکیا و ئێران و عێراق بگرێتەخۆ، ئەوکات واتادارتر دەبێت.

 

یەکێتییەکی هەمیشەیی بە ئیرادەی پێکەوەژیان و یەکسانی و دانپیانانی دوولایەنە دێتەدی، دەڵێت: "بۆیە دەمەوێت بنکە دیموکراتیکەکەی یەکێتیی دەستنیشان بکەم. بێگومان ڕێکخستنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و سیاسەتی دیموکراتیک ڕێ و ڕێبازێکی سەرەکیی ئەم خەباتەیە

 

ئەم کۆنگرەیە دەبێتە هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی ئامانج و بنەماکانی یەکێتیی دیموکراتیک.

 

ڕێبەری گەلی کورد لە کۆتایی پەیامەکەیدا متمانەی خۆی بە سەرکەوتنی کۆنگرەکە دووپاتدەکاتەوە و سڵاو بۆ بەشداربوونی کۆنگرەکە نارد.