ئەنجومەنی باڵای خانمان: ژنان لەناو دامەزراوە میدیاییەکاندا مافی تەواویان پێنادرێت
ژنان لەگەڵ ئەوەی هاوشانی پیاوان کارەکانیان لەناو دامەزراوە میدیاییەکاندا بە باشی ئەنجام دەدەن بەڵام جیاوازییان دەکرێت، تەنانەت موچەی تەواویشیان پێنادرێت و مافەکانیان پێشێلدەکرێت.
خانزاد ئەحمەد، ئاماژەی بەوەدا
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لەمیانەی مەراسیمی ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، دامەزراوەمیدییاییەکان گوێ بە یەکسانی جێندەری نادەن، بۆیە ژنان ڕێژەیان کەمترە لەناو ئەو دەمەزراوەکاندا، تەنانەت لە موچەشدا مافی تەواویان پێنادرێت.
خانزاد ئەحمەد ئەوەشی ڕوونکردەوە، تا ئێستا لەناو دامەزراوەکانی میدیادا ژنان بڕیار بەدەست نین، جگە لەوەش مافی تەواوەتیان پێنادرێت و لە ڕووی موچەوە هەقیان دەخورێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بەشێک لە میدیا جیهانییەکان لە ٢٥٪ یان بۆ پەیامنێری ژن داناوە، بۆیە پێویستە لێرەش پەیڕەوێک و ڕێگا چارەیەک بدۆزرێتەوە، بۆ ئەوەی کارکردنی ڕەگەزی مێینە لە دام و دەزگا ڕاگەیاندنەکاندا یەکسان بکرێتەوە، بەتایبەت لە بڕیاردان.