لە قەڵادزێ ژنێک سووتا
ئێوارەی دوێنێ ژنێک بە ناوی ش. ئـ . ع. لەدایکبووی ١٩٧٧ لە لە قەلادزێ بەهۆی خەلوزەوە سوتا.
ناوەندی هەواڵ
ئێوارەی دوێنی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاوی کردەوە، ژنێک بەناوی ش. ئـ . ع. لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٧ و ژنی ماڵەوە، لە گەڕەکی کارەبای شارۆچکەی قەڵادزێ بە سووتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
پۆلیسی قەڵادزێ راشیگەیاند بە وتەی ژنەکە لە کاری ئامادەکاری بۆ برژاندی گۆشت، پاش ئەوەی خەڵوزی کردووەتە ناو مقەڵیەکە و نەوتی پێداکردووە، دەستبەجێ ئاگرەکە کڵپەی کردووە و بەخۆیدا پرژاوە، بەو هۆیەشەوە هەردوو دەست و قاچی سوتاون.
بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاویەکەوە ش. ئ . ع. گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سوتاوی لە سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
ت.پ