ئەجە یەڵماز: ئاشتی کۆمەڵایەتی بۆ ژیانێکی سەقامگیر بۆ ژنان گرنگە

ئەجە یەڵماز، نوێنەری کەجەدەپەی ئەنقەرە ئاماژەی بەوەدا ئاشتی کۆمەڵایەتی بۆ ژیانێکی سەقامگیر بۆ ژنان گرنگە، "کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و هاودەنگی نەتەوەیی" لە پەرلەمان دامەزراوە، دەبێت بۆ ڕێگریکردن لە کوشتنی ژنان هەنگاو بنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئامارەکانی پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان ڕادەگرین "کەجەدەپە"، لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا لە باکووری کوردستان و تورکیا ١٦٧ ژن کوژراون و ١٧٥ ژنیش بە شێوەی گوماوناویی گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ئامارەکانی توندوتیژی ژنیوز تەنها لە مانگی تەمموزدا ٢٨ ژن کوژراون و ٢٥ ژنیش لە هەلومەرجی گوماناوییدا گیانیان لەدەستداوە. 

 

ئەجە یەڵماز،نوێنەری کەجەدەپەی ئەنقەرە دەربارەی سیاسەتەکانی دەسەڵات لەسەر ژنان و ڕۆڵی "کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و هاودەنگی نەتەوەیی" کە لە پەرلەمان دامەزرا و سەبارەت بە پڕۆسەکە قسەی کرد. 

 

فاکتەرەکان کوشتن زیاد دەکەن 

ئەجە یڵماز توندوتیژی دژی ژنان و کوشتنی وەک "پرسی کۆمەڵایەتی" پێناسە کردو وتی: هۆکاری زۆر هەیە بۆ زیادبوونی کوشتنی ژنان. سیاسەتی بێ سزایی، فاکتەری هەرە گرنگە کە هانی کوشتن دەدات. کەمکردنەوەی سزاکان لە دادگاکاندا بوێری کارەکان زیاتر دەکات. کاتێک ژنان دەچنە بنکەی پۆلیس داواکارییەکانیان بە بنەما ناگیرێت و زۆرجار دەگەڕێنەوە ئەو ماڵانەی کە تێیدا ئەشکەنجە دراون. لە شەش مانگی یەکەمی ساڵدا لەسەدا ٦٥ی ئەو ژنانەی کە سوودمەند بوون لە یاسای ٦٢٨٤ و لەژێر پاراستنی دەوڵەتدا بوون کوژراون و ئەمەش کەموکوڕیەکانی پراکتیکی یاسایی ئاشکرا دەکات.

 

کۆمیسیۆنی پەرلەمان 

لە بەردەوامی قسەکانییدا ئەجە یەڵماز ئاماژەی بەوەدا ئاشتی کۆمەڵایەتی بۆ ژیانێکی سەقامگیر بۆ ژنان گرنگە و وتی: لەم پڕۆسەیەدا دەبێت هاوکاری کۆمەڵەی ژنان، ڕێکخستنەکانیان بکرێت و دەبێت ژنانیش لە پڕۆسەی ئاشتییدا جێبگرن. هەروەها دەبێت لە پرۆسەی ئاشتییدا ژنان مافی قسە کردنی یەکسانیان هەبێت. دەبێت ژنان لە کۆمیسیۆنەکەدا جێبگرن و لە پرۆسەکانی بڕیاردان بەشداربن، دەبێت کۆمیسیۆن لە بواری ڕێگریکردن لە کوشتنی ژنان هەنگاو بنێت. هەروەها جەختی لەوەشکردەوە دەبێت هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە لەم تێکۆشانەدا جێبگرن.