١٦ ڕۆژنامەنووس ماوەی ٦ مانگە زیندانی کراون: هیچ بەڵگە و تۆمەتێک نییە

لە ٦ مانگی ڕابردوودا ١٦ ڕۆژنامەنووسی کورد دەستگیرکراون، بەڵام تا ئێستا دۆسیەکەیان ئامادە نەکراوە، دیجلە موفتوئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا، کە زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان لە زیندانەکاندا ڕاگیراون بۆ ئەوەی نەتوانن درێژە بە کارەکانیان بدەن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان کە لەلایەن فەرمانگەی داواکاری گشتی ئامەدەوە ئەنجام دراوە، ٢٠ ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژی ٨ی حوزەیراندا دەستبەسەرکران، دوای وەرگرتنی وتە لە ٢٢ ڕۆژنامەنووس ١٦ کەسیان دەستگیرکراون، هەرچەندە ٦ مانگ بەسەر فەرمانی دەستگیرکردندا تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا هیچ تۆمەتێک لەسەر ئەو ڕۆژنامەنووسانە تۆمار نەکراوە و نازانرێت بۆچی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەستگیرکراون، پارێزەرەکانیان ڕایانگەیاند کە دەستبەسەرکردنیان لە زینداندا پێشێلکردنی مافەکانیانە.

 

دیجلە موفتوئۆغڵو، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات-DFG  دەربارەی پرۆسەی دەستگیرکردنەکە وتی: ئامانجی سەرەکی ڕێگریکردنە لە ڕۆژنامەگەریی.

 

ڕەسول تەمور، پارێزەری ڕۆژنامەنووسانی بەندکراو ڕایگەیاند، کە سێ مانگ پێش ئێستا دەربارەی دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانە داوایان لە دادگای دەستووریی کردووە، بەڵام هێشتا وەڵامی داواکارییەکە نەدراوەتەوە، وتیشی ئەگەر تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەم وەڵامیان نەدایەوە، ئەوا ڕەچاوی بارودۆخی پڕۆسەی داخراوی ڕۆژنامەنووسان دەکەن و داوا لە داواکاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەکەن.

 

"ئامانج ئەوەیە کە ڕۆژنامەنووسان نەتوانن کار بکەن"

دیجلە موفتوئۆغڵۆ ئاماژەی بەوەکرد کە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی هێرشی سەر ستۆدیۆکان و ڕێگریکردن لە جێهێشتنی ئەو شوێنانە ڕێگەیان پێنەدراوە کار بکەن، وتیشی: کاتێک ڕۆژنامەنووسێک دەستبەسەر دەکرێت کەلوپەلەکانی ناگیرێت، بەڵام هەموو کەلوپەلەکان لێرە دەستیان بەسەرداگیراوە، بەم شێوەیە، کاری هەڤاڵانمان ئاستەنگ کراوە، ئەوەش دەریخست کە ئامانجی سەرەکی بێدەنگکردنی ڕۆژنامەنووسان و هێنانە ناو دۆخێکی ناتەواوە.

 

هیچ بەڵگەیەک بەردەست نییە

دیجلە موفتوئۆغڵۆ ئاماژەی بەوەدا کە هیچ تۆمەتێک نییە سەرەڕای دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان بۆ ماوەی ٦ مانگ، وتیشی: ئەو تاوانانەی دەرهەق بەڕۆژنامەنووسانی "ئەندامێتی ڕێکخراو" بەڵگەیەک نییە بۆ تاوانبارکردن، ڕۆژنامەنووسان تەنها بە هۆی پیشەیی خۆیانەوە دەستگیرکراون، دۆخێک هەیە کە ڕۆژنامەنووسان تا ئەو کاتەی کە دەکرێت لە زینداندا بمێننەوە بۆ ئەوەی نەتوانن کار بکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان هەوڵدەدەن بەو سیاسەتانە تۆڵەی دەسەڵاتی شکستخواردووی خۆیان بکەنەوە و وتی: لەم کارەدا بەنیازە پەیامێک بۆ ڕۆژنامەنووسانی دیکە بنێرێت بۆ ئەوەی نەتوانین کاربکەین، پەیامێکیشە کە ئەگەر هەواڵی لەو شێوەیە بکەن و بیهێننە بەرنامەی کارەوە، دواتر هەمان چارەنووستان دەبێت.

 

"درێژە بە پیشەکەمان دەدەین"

دیجلە موفتوئۆغڵۆ ڕایگەیاند کە قەڵەمی هاوڕێکانی لەسەر زەوی جێناهێڵێت و درێژە بە پیشەکەی دەدات، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هەر لە سەرەتاوە هەوڵماندا لەسەر شەقامەکان بین و ئەم دۆخە قبوڵ نەکەین، چونکە زیاتر لە ٣٠ ساڵە نەریتێکی ڕۆژنامەگەری ئازاد هەیە، بە بۆمباران و کۆمەڵکوژی و دەستگیرکردن هەوڵدرا ئەم نەریتە بێدەنگ بکرێت وەک دوێنێ دوای ئەوەی مام موسا کوژرا، هاوڕێکانی تر جێگەیان گرتەوە و کاریان کرد، ئەمڕۆ بە هەمان شێوە هەوڵ دەدەین درێژە بەم پیشەیە بدەین.