حوسنا مەحمود؛ براوەی خەڵاتی ئۆزۆن لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان
حوسنا محمود، چالاکوانی بواری ژینگە لە شاری هەڵەبجە،بەهۆی کارو چالاکییە ژینگەییەکان و پرۆژەکانی لە بواریپاراستنی ژینگە، ئەمساڵ خەڵاتی ئۆزۆنی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەدەستهێنا.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-خەڵاتی ئۆزۆن بە شێوەیەکی ساڵانە بەو کەسانە دەبەخشرێت کەڕۆڵ و کاریگەرییەکی بەرچاویان لە پاراستن و خزمەتکردنی ژینگەدا هەیە لەسەرئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەم خەڵاتە خەڵاتێکی ماددی نییە، بەڵکوخەڵاتێکی مەعنەوییە و بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی لیژنەیەکی پسپۆڕ،هەموو ساڵێک ژمارەیەک لە کەسانی چالاک و کاریگەر لەم بوارەداهەڵدەبژێردرێن.
ژنانی کورد هەمیشە بەهۆی چالاکیی و کارەکانیانەوە پێشەنگن لە وەرگرتنی خەڵاتداو حوسنا مەحمود، وەک ژنێکی هەڵەبجەیی و چالاکوانێکی بواری ژینگە،توانیویەتی بەهۆی کار و چالاکییەکانی و پرۆژە ژینگەییەکانی، خەڵاتی ئۆزۆن بەدەستبهێنێت.
حوسنا؛ پارێزەری ژینگە
حوسنا مەحمود لە بواری ژینگەدا تەنها وەک چالاکوانێک کار ناکات، بەڵکوخاوەنی پرۆژەی تایبەتی خۆیەتی و گەلەرییەکی تایبەتیشی هەیە، لە ڕێگەیبەکارهێنانی کەرەستە و فڕێدراوەکان، بەرهەم و کارە هونەرییە تایبەتەکاندروست دەکات و هەوڵ دەدات لە ڕێگەی تواناکانی دەستی، هونەر و چالاکییەژینگەییەکانییەوە، بەشدارییەکی بەرچاو لە پاراستنی ژینگە و بەرەوپێشبردنیکۆمەڵگەدا هەبێت.
"خەڵاتەکە پشتگیرییەکی باشە بۆ بەردەوام بوونم لە چالاکییەکان"
حوسنا مەحمود دەربارەی بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتێ: بەهۆی کارو چالاکییەکانم لەبواری ژینگەدا وەک ژنێکی هەڵەبجە ئەمساڵ بوومە براوەی خەڵاتی ئۆزۆن، ڕاستە خەڵاتەکە ماددی نییە، بەڵامپشتگیرییەکی باش و هاندەرێکی بەهێزە بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە کار و چالاکییەکانم، خاوەنی پرۆژەیەکی تایبەت بە خۆمم، کە پرۆژەی ریسایکلینە، رۆژانە لە پاشماوەی کەرەستە جیاوازەکان هونەرێکی جیاوازتر ببەخشمەوە بە سروشت، هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم کار و پرۆژەیەکی کاریگەرتر و گەورەترئەنجام بدەم و پرۆژەکەم فراوانتر بکەم.
ئاماژەی بەووەشکرد کە لە ڕێکخراوێکی ژینگەییشدا کاردەکات و وتی: وەک بەرپرسی بەشی ژینگە لە ڕێکخراوەکە کارو سیمینارم هەیە، توانیومە خزمەتێکی بەرچاو بە ژینگە بکەم.
بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆزۆن بۆ حوسنا مەحمود، وەک چالاکوانێکی ژینگەییلە هەڵەبجە، دەکرێت بە هاندەرێک بۆ بەردەوامبوونی چالاکییەکانی و گەشەپێدانی پرۆژە ژینگەیی و هونەرییەکانی داهاتووی دابنرێ.