ئایشەگوڵ دۆغان: دەبێت دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی دەلێت: چاوەڕانین لە چەند ڕؤژی داهاتوودا شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان دیدارێک ئەنجام بدات.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" لە ئەنقەرە، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام دا.

 

ئایشەگوڵ دۆغان ڕایگەیاند، چاوەڕوانن لە ڕۆژانی داهاتوودا شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی دیدارێک لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا ئەنجام بدات.

 

"داواکاری هاوبەش ئاشتییە"

ئایشەگوڵ دۆغان سەبارەت بە پرۆسەی ‘ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ ڕایگەیاند کە هەڵمەتی “هەنگاو بۆ ئاشتی”یان لە زۆرێک لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بۆ ئاشتی ڕێکخستووە و وتی: ملیۆنان کەس داواکارییەکانیان دەربڕیوە، داواکاری هاوبەش ئاشتییە. داواکاری کۆمەڵگە بۆ ئاشتی بەهێزە بەڵام باوەڕ بە پرۆسەکە لاوازە، کۆمەڵگە دەیەوێت ئاشتی پێکبێت هەوڵەکانی وەک ئەم پرۆسەیە بەردەوامە بەڵام خاوبوونەوەیەک هەیە، بۆ تێپەڕاندنی ئەم خاوبوونەوە، هەوڵێکی نوێ و نەخشەڕێگایەک پێویستە. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپەش باس لە نەخشەڕێگایەک دەکات. وەک دەم پارتی دەمێکە دەڵێین کە پرۆسەکە لە قۆناغێکی نوێدایە و هەنگاوی نوێ پێویستە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​لێدوانەکەیبەڕێز باخچەلی  بە واتادار دەزانین.