لە لەندەن چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم بە پێشانگاو پیشاندانی فیلم و وۆرکشۆپ دەستیانپێکرد
ئەنجومەنی ژنانی ژیان، لە چوارچێوەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لە لەندەن، زنجیرەیەک چالاکی بەڕێوەبرد.
ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی ژنانی ژیان، لە چوارچێوەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لە لەندەن، زنجیرەیەک چالاکیی بە دروشمی "بە خەباتی ڕێکخراوی ژنان، ڕێگە لە ژنکوژی و شەڕ دەگرین!" بەڕێوە برد، کە پێشانگای وێنە، پیشاندانی دۆکیومێنتاری و کاری وۆرکشۆپ جێگەیان گرتبوو.
لە چوارچێوەی چالاکییەکاندا، پێشانگای "دەنگی ژنان" کە لە بەرهەمەکانی ١٢ ژنی کورد پێک هاتبوو، کرایەوە. هەروەها پێشانگای "ژن"ـی بەرخۆدەر و چالاکی ژنانی باشووری کوردستان، بەیان سلێمانی، پێشکەش کرا.
لە پێشانگاکاندا کە بە مەبەستی دەرخستنی دەنگ و بەرهەمەکانی ژنان بەڕێوە چوون، فشارە کۆمەڵایەتییەکانی ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە، بەرخۆدانیان، گەڕانیان بەدوای ئازادیدا و پشتیوانییەکانیان لە ڕێگەی هونەرەوە گێڕدرانەوە.
"بە تێکۆشانی ڕێکخراوی ژنان، ڕێگە لە ژنکوژی دەگرین"
گوڵتەن بازارجیخ، هاوتەبێژی یەکێتیی کۆمۆنە دیموکراتیکەکانی لەندەن، ڕوونیکردەوە کە ئەوان ئەم ٢٥ی تشرینی دووەمە بە درووشمی "بە ڕێکخستنی ژنان، ڕێگە لە ژنکوژی و شەڕ دەگرین!" بەڕێوە دەبەن.
ئاماژەی بەوەکرد کە توندوتیژی بەرامبەر ژنان تەنها بە هێرشە جەستەییەکان سنووردار نییە و ڕوونی کردەوە کە تێگەیشتنە نەریتییەکان کە ئیرادەی ژنان بە هیچ دادەنێن، فشارە ئابوورییەکان و نایەکسانییە کۆمەڵایەتییەکانیش بەشێکن لە توندوتیژی.
لە چوارچێوەی چالاکییەکاندا، بە بەشداریی دەرھێنەر مزگین ئەسڵان، دۆکیومێنتاریی "کراسی مردن" پیشان درا.
دوای پیشاندانی دۆکیومێنتارییەکە، کە لەسەر ئەزموونە ڕاستەقینەکانی ژیانەوەی ژنانێک بوو کە لە مێردین لە ژێر باری فرەژنییدا ژیاون، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ میگین ئەرسڵان بەڕێوە چوو.
مزگین ئەرسڵان ڕوونی کردەوە کە نابێت بەشوودانی ژنان لە تەمەنی بچووکدا، فشار و توندوتیژییەکانی ڕووبەڕووی دەبنەوە، پشتگوێ بخرێن و ئاماژەی بە گرنگیی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم ڕاستییانە و گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو شتانەی کە دەژین، کرد.
ناسنامەی زایەندیی، تاوانەکانی ڕق و توندوتیژیی ناوماڵ گفتوگۆیان لەبارەوە کرا
لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا، بە بەشداریی ژنان، وۆرکشۆپەکانی ژێر ناونیشانی "ناسنامە زایەندییەکان و تاوانەکانی ڕق" و "ژنانى کۆچبەر و توندوتیژیی ناوماڵ" بەڕێوە چوون.
لە وۆرکشۆپەکاندا، جیاکارییەکانی بەرامبەر ناسنامە زایەندییەکان، پێشداوەرییە کۆمەڵایەتییەکان و تاوانەکانی ڕق، هەروەها کێشەکانی ڕووبەڕووی ژنانی کۆچبەر و توندوتیژیی ناوماڵ هەڵسەنگێندران.
لە چالاکییەکاندا جەخت لەوە کرایەوە کە تێکۆشانی دژی نایەکسانیی و جیاکاری، بەشێکە لە تێکۆشانی ئازادیی ژنان.