ئارن کاسکین سزای شەش ساڵ زیندانی کردنی بۆ دەرکرا
سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر سەرۆکی هاوبەشی مافی مرۆڤدا درا بە تاوانی لایەنگری بۆ ڕێکخراوی تیرۆرستی چەکدارییە.
ناوەنی هەواڵ
دادگای تورکیا لە ئەستەنبول لە بەرواری ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ ئارن کاسکین دەرکرد بە تۆمەتی لایەنگری لە ڕێکخراوی تیرۆرستی، ئارن لە تویتەرەکەی خۆیدا بڵاوی دەکاتەوە کە تۆمەتی بۆ هەڵبەستراوە و سەر بە هیچ گروپێکی تیرۆرستی نییە.
ئارن کاسکینی تەمەن ٦٠ ساڵ، سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ بووە و لە ساڵی ١٩٩٦ خەڵاتی ئاچین بۆ ئاشتی وەرگرتووە بە هۆی سەرکەوتنی لەو بوارەدا.
ئارین کاسکین یەکەم ژنە لە تورکیا باس لە گێچەڵکردنی سێکسی بە ژنانی زیندانیان و دەرەوەی زیندان دەکات، لە کۆنفرانسێکدا کە لە تورکیا بەڕێوە چوو، تێیدا ئاماری توندوتیژی دژی ژنانی لەناو زینداندا بڵاو کردەوە، کە ١٦ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنانی زیندانی ئەو وڵاتە تۆمارکرابوو.
لەم ساڵانەی دواییدا ڕژێمی تورکیا تا دێت زیاتر فشار لەسەر کۆمەڵگای مەدەنی دەکات، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش تورکیا تۆمەتبار دەکەن بە ترس و تۆقاندنی هاوڵاتییەکانی، لەم ڕۆژانەی دواییشدا ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانانی کورد و ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە دەستگیر کران و سزای زیندانیان بۆ دەرکرا.
ت.پ