پێشانگایەکی کاری دەستی بۆ ژنان کرایەوە

خاوەنی "پڕۆژەی LS" بۆ ناساندی کار، پێشانگایەکی بۆ ١٨ ژن کردەووە، ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

خاوەنی "پڕۆژەی LS" بۆ ناساندی کار، پێشانگایەکی بۆ ١٨ ژن کردەووە، ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سوورەکە پێشەنگای کاری دەستی ژنان دەکرێتەوە، پێشەنگاکە پرۆژەی "LS" بۆ ناساندنی کارە و لە لایەن لارا فەخرەدینەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ڕۆژانی ١٨ و ١٩ ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ڕۆژانی پێشەنگاکە لە کاتژمێر ١١ تا چواری پاشنیوەڕۆ بەردەوام دەبێت و لە پێشانگاکەدا، چەندین بەرهەمی کاری دەستی ژنان وەک، کاری چنین، دەستڕەنگی، دروستکردنی ئێکسسواراتی ژنان، نەخش لەسەر جلوبەرگی لەنگە، دیزانین و ڕازاندنەوە، وێنە لەسەر ڕوخساری منداڵ و خواردنی کوردەواری نمایشکرا.

 

ئامانجی ئەم پێشانگایە بۆ ناساندی کاری دەستی ژنان و کۆکردنەوەی داهاتێکە بۆ ژنان.

 

ت.پ