وۆرکشۆپێکی گفتوگۆ بۆ تاوتوێکردنی ئاڵەنگاری و هەلەکان بۆ ژنانی عێراق بەڕێوەچوو
بەشداربووانی وۆرکشۆپی گفتوگۆ کە لەلایەن ڕێکخراوی قەهرەمانە ڕێکخرابوو، جەختیان لە قووڵایی ئیرادەی ژنان کردەوە بۆ دووپاتکردنەوەی مافەکانیان، بەهێزکردنی ڕاستەقینە لە هۆشیاری و گەشەسەندنی هزریەوە دەست پێدەکات، لە ڕێگەی کاری دامەزراوەیی و هاوپشتی کۆمەڵایەتیی.

رەجا حەمید ڕەشید
عێراق-لەچوارچێوەی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنانی عێراق لە بڕیاردان و بەشداری چالاکانەیان لە پڕۆسەی سیاسیدا، ڕێکخراوی قەهرەمانە بە هاوکاری کۆمەڵەی هیوای عێراقی، ڕۆژی ٢١ی حوزەیران، وۆرکشۆپێکی بۆ ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ژنانی عێراقی لە بارەگای کۆمەڵەی هیوا لە بەغدا ڕێکخست.
لە وۆرکشۆپی گفتوگۆدا کە کۆمەڵێک لە ژنە پارێزەر و چالاکوان و پیشەگەرەکانی ڕاگەیاندن ئامادەی بوون، کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە مافەکانی ژنان تاوتوێ کران، کە تیشکیان خستەسەر یاسای نادادپەروەرانەی دژی ژنان، ڕێگەی ئەگەری بۆ چارەسەرکردنی ئەم ئاڵەنگاریانە پێشنیار کرد، لەوانەش هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩، میکانیزمەکانی بەرزکردنەوەی بەهێزکردنی ژنان لە ژیانی گشتیدا لێکۆڵیەوە.
هەنا ئەدور، پێشەنگی کۆمەڵەی ئەمال، پێداچوونەوەی بە پێشکەوتنی خەباتی ژنان لە عێراق کرد لە پێش و دوای ساڵی ٢٠٠٣، تیشکی خستەسەر ڕۆڵی تەڤگەکانی ژنان و چالاکییەکانیان، ئەو ئاڵەنگاریانەی کە بە ئیرادە و کۆڵنەدان بەسەریاندا زاڵبوون، ژنانی عێراق هەمیشە خەباتکار بوون و بەردەوامن، توانای هێنانەدی گۆڕانکاری و گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە ڕێگەی هاوکاری نێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و تۆڕی ژنانی عێراق و دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان هەیە.
تیشکی خستەسەر ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە ژنان لە کۆمەڵگەی مەدەنیدا دەیگێڕن، جگە لە بەشداریکردنیان لە پاڵپشتیکردنی تەڤگەری ژنان و بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ داواکارییەکانی، بە پشتبەستن بە یاسا و بڕگەکانی دەستووری عێراق کە پشتگیری لە مافەکانی ژنان دەکەن.
هەنا ئەدور باسی لە دیارترین ئاڵەنگاری بەردەم ڕێکخراو و چالاکوانی مەدەنی کرد، لەوانە بەرەنگاربوونەوەی بڕگە و یاسای نادادپەروەرانەی دژی ژنان، هەروەها جەختکردنەوە و داوای خستنەڕووی پشکی ژنان کە لە ٢٥% کەمتر نەبێت لە دەستووردا لە سەرەتای داڕشتنی دەستوورەوە، بۆ دڵنیابوون لە بەشداریکردنی ژنان لە پرۆسەی سیاسی و بڕیاردان.
گرنگی هاوکاری نێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوەکان و کەسایەتییە سیاسییەکان کردەوە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، پێویستی ژنان کرد بۆ بەشداریکردن لە بوارە جیاوازەکانی کاردا، لەسەر ئاستێکی یەکسان لەگەڵ پیاوان، بۆ ئەوەی بەشدارییەکی کاریگەرانە لە پرۆسەی گەشەپێداندا بکەن، لەکۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە هەر باسێک لە سەر گەشەسەندنی ڕاستەقینە و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی بەبێ بەشداری کاریگەر و یەکگرتووی ژنان ناتەواوە.
رافە عەباس، پێشەنگی بەشی توێژینەوە و پەرەپێدان لە ڕێکخراوی قەهرەمانە و ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری دامەزرێنەر، باسی لە بەرپرسیارێتی و لیژنەکانی ئەنجومەنەکە کردو وتی: لیژنەی یاسایی لە پێشەنگی ئەو لیژنانەدایە، بەو پێیەی پایەیەکی بنەڕەتییە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنانی عێراقە لە بوارە جیاجیاکاندا، ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ئامادەیە هاوکاری لەگەڵ تۆڕی ژنانی عێراق بکات لە هەموو پێکهاتەکانیدا، لەوانەش لیژنەکانی سیاسی، توێژینەوە و پەرەپێدان، چاودێریکردن، و لیژنەکانی دیکە، بە ئامانجی کەڵک وەرگرتن لە وزە چالاکەکانی ژنان لەناو ئەنجومەنەکەدا.
جەختی لە گرنگی وەرگێڕانی ئەو ڕاسپارد و پێشنیارانەی لە وۆرکشۆپ و کۆڕرەکاندا پێشکەش دەکرێن بۆ چارەسەری پراکتیکی کە بەشدارن لە بەهێزکردنی ژنان، بتوانن دەستیان بە پۆستەکانی بڕیاردان بگات، ئەم ئامانجە تەنیا بە دەستپێکردنی داڕشتن و پەروەردەکردنی بیرکردنەوەی ژنان و دابینکردنی زانیاری و پەروەردەی پێویستیان بۆ دابین دەکرێت، کە شایستەی وەرگرتنی پۆستی پێشەنگایەتی بن بە لێهاتوویی.
ئەسیل رەبیعی، پارێزەر لە ڕێکخراوی قەهرەمانە و ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ژنانی عێراق، بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی سەرەکییان لە کۆکردنەوەی لێهاتووییە یاساییەکان و ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون، جەختی لە گرنگی ئەنجامدانی دانیشتن و وۆرکشۆپ و کۆڕ کردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یاساکە نابێت لەسەر بنەمای بۆچوونی تاکەکەسی بێت، بەڵکو بەرهەمی فرەچەشنی ڕوانگە و لێکدانەوەکانی فەقهیەکان و مەزهەبەکان و ئایینەکانە، ئەمەش قووڵی و گشتگیرییەکەی بەرز دەکاتەوە، ئەم جۆرە کۆبوونەوانە بەشدارن لە ڕۆشنکردنەوەی ئەو ئالەنگاریانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە، یارمەتیدەرن لە داڕشتنی چارەسەری ڕاستی و کاریگەر، ڕۆڵی هۆشیاری دەگێڕن لە بەهێزکردنی ژنان بۆ تێگەیشتن لە مافەکانیان و چارەسەرکردنی پرسە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانیان.