کۆنفرانسی پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد لە دووەمین ڕۆژدا ەردەوامە

سێیەمین کۆنفرانسی پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە، بڕیارە لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا ڕاگەیەندراوی کۆتایی ڕابگەیەندرێت.

ئامەد

 

ئەمڕۆ ٢٢ی حوزەیران، دووەم ڕۆژی سێیەمین کۆنفرانسی پلاتفۆرمی یەکیێتی ژنانی کورد بە دروشمی "بە یەکڕێزی ژنانی کورد بەرەو یەکێتی نەتەوەیی" درێژەی هەبوو، کۆنفرانسەکە لە هۆڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئامەد لە باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.

 

ڕێژەیەکی زۆر لە ژنان لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارییان کرد، هۆڵەکەش بە پانکارتی ڕازاوە بوو کە بە زمانەکانی کرمانجی، زازاکی، سۆرانی، تورکی، دروشمی "ژن ژیان ئازادی" و "ژن ڕووی ئازادییە" نووسراوە.

 

کۆنفرانسەکە بەڕووی ڕۆژنامەوانیدا داخراوە و بە وتاردان بەردەوام دەبێت، بڕیارە بە ڕاگەیەندراوێک کۆتایی پێبێت.