وەلیدە بۆتی:نەناسینی یەپەژە نکۆڵیکردنە لە خەباتی مێژوویی ژنان

وەلیدە بۆتی، ئەندامی ئەنجومەنی ئایین و بیروباوەڕەکان ڕایگەیاند، ناسینی یەپەژە و مسۆگەریکردنی ڕۆڵی ژنان لە دەستووردا، سووریا لە هۆشیاریەکی  تاریک ڕزگار دەکات.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-لە سەرانسەری جیهان و بە تایبەتی لە سووریا، داوای دانپێدانانی فەرمی یەپەژە لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری سووریا لە زیادبووندایە.

 

وەلیدە بۆتی، ئەندامی ئەنجومەنی ئایین و بیروباوەڕەکان، سەبارەت بە گرنگی دانپێدانانی فەرمی بە یەپەژە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

”هەوڵێک دەدرێت بۆ دروستکردنی هۆشیارییەکی تاریک لە سووریا”

وەلیدە بۆتی ئاماژەی بەوەدا، کە دانپێدانانی سیاسی فەرمی یەپەژە بە واتای قبوڵکردنی ئەوە دێت کە ژنان تەنها هاوکار نین کە ڕۆڵیان سنووردارە بە خزمەت یان ڕۆڵی لاوەکی، بەڵکو هاوبەشی بناغەین لە بڕیاردانی سەروەری، بەتایبەتی لە بابەتی ئاسایش و بەرگریدا، کە دانپێدانەنانی فەرمی بە یەپەژە بە واتای دروستکردنی ئەو ژیانە تاریکەیە کە داعش دەیویست دروستی بکات و وتی: ئەگەر پاراستنی ژنان وەک ”یەکەکانی پاراستنی ژنان کە جیهان لە تاریکی تیرۆر دەپارێزن” وەرنەگیرێت، ئەوا هەوڵەکان بۆ دروستکردنی ئەو هۆشیارییە تاریکییە دەستپێدەکاتەوە کە داعش ویستویەتی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێت.

 

”یەپەژە کاریگەری مێژوویی لەسەر جیهان هەبووە”

وەلیدا بۆتی سەرنجی خستەسەر خەباتی یەپەژە بۆ ڕزگاری ژنان و ڕایگەیاند، کە ئەو هێزە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لە پاراستنی هەموو ژنێک، وتی: ژنانی یەپەژە بە پارێزەری خۆیان دەزانن، چونکە لە شەڕی داعشدا داوایان لە یەپەژە کرد لە تاریکی داعش ڕزگاریان بکات، هەروەها یەپەژە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لە پاراستنی هەموو ژنێک، نموونەی ئەمەش خەباتیان بۆ پاراستنی ژنانی ئێزدی شنگال کە بەرپرسیارێتی ڕەوشتی و ویژدانییان لە سەرانسەری جیهاندا دەنگی دایەوە.

 

”یەپەژە ئەو هەوڵانەی پووچەڵ کردووەتەوە”

وەلیدە بۆتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەم ئەقڵیەتە پێنج هەزار ساڵە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی شکاندنی باوەڕ و ئیرادە و هێزی ژنانی داوە و لە سنووری ماڵدا قەتیسیان بکات، ە یەپەژە ئەو هەوڵانەی پووچەڵ کردووەتەوە و هەروەها پێنج هەزار ساڵە ژنان لە ژێر ئایدۆلۆژیایەکی پیاوسالاریدا تووشی توندوتیژی و بەکارهێنان بوون، ئەم ئایدۆلۆژیایە هیچ متمانە و سنوورێکی بۆ ژنان دروست نەکردووە، لەگەڵ دامەزراندنی یەپەژە، باوەڕی هەموو ژنێک بە هێز و ئیرادەی خۆی چێندرا، ژنان هەموو ئەو سنوورانەیان شکاندووە کە بۆ ملکەچکردنیان لەم ڕۆڵەدا کێشراون و یەپەژە وەک نموونەی هێز دەبینن.

 

”ژنان پێشەنگن لە هەموو ئایین و بیروباوەڕەکاندا”

وەلیدە بۆتی سەرنجی بۆ ڕۆڵی پێشەنگی ژنان لە هەموو ئایین و بیروباوەڕەکاندا ڕاکێشا و وتی: ژنان پێشەنگن لە هەموو ئایین و بیروباوەڕەکاندا و ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگدکانیاندا، ژنان لە مەیدانی سەربازیدا بەشدارییان کردووە و ڕۆڵی پێشەنگیان گێڕاوە،  بەداخەوە مێژووی ڕۆڵی ژنان لەو سەردەمانەدا نەنووسراوە، یەپەژە لە ماوەی ١٥ ساڵدا خۆی ڕێکخستووە و شەڕێکی بۆ گۆڕینی ئەقڵیەتی هەڵگیرساندووە، داننان بە یەپەژە خەبات و داهاتووی ژنان لە ونبوون دەپارێزێت.

 

”رێبازی نادادپەروەرانە بۆ خەباتی ژنان سەرهەڵدەدات”

وەلیدە بۆتی ڕایگەیاند، کە ناسینی یەپەژە و مسۆگکردنی ڕۆڵی ژنان لە دەستووردا، سووریا لە هۆشیاریەکی تاریکی ڕزگار دەکات و هەڵسەنگاندنەکەی بەم شێوەیە کۆتایی پێهێنا: کاتێک بەرەو سووریایەکی نوێ هەنگاو دەنێین کە لە دەست دیکتاتۆریەت ڕزگاری بووە و لەگەڵ هاتنی حکومەتی دیمەشق، ڕۆڵ و دەسەڵاتی ژنان ناناسرێتەوە دیسانەوە، ئەوا هەموو ژنانی سووریا دانیان پێدا نانرێت، کاتێک دەبینین ژن لە یەکگرتن وەرناگیرێت و لە زۆرێک لە وەزارەتەکاندا تەنها یەک ژن هەیە، کە ئەمەش نکۆڵیکردنە لە خەباتی مێژوویی ژنان، ڕەتکردنەوەی سیاسەتی نکۆڵی و بەرزکردنەوەی ئاستی خەبات بەهێزترین وەڵامە.