ڕوکەن ئەحمەد: بە ئامانجگرتنی ڕۆژئاوای کوردستان درێژکراوەی پلانگێڕی ١٥ی شوباتە

ڕوکەن ئەحمەد، ئەندامی کۆنگرەی ستار دەڵێت: ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان توانی ئامانجەکان بەتاڵ بکاتەوە و خەبات و بەرخۆدانی مێژوویی ئەو پلانانەی کردە هەوڵی بێهودە کە ئامانجەکانیان بەدی نەهێنا.

نەغەم چاچان

 

قامیشلۆ- ڕۆژئاوای کوردستان بە کردەوە فیکر و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئۆجالان بەرجەستە دەکات، بەو پێیەی لەسەر بنەماکانی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و ڕزگاری ژنان و ژیانی کۆمەڵایەتی دامەزرا. بۆیە بەئامانجکردنی ئەمڕۆ وەک درێژکراوەی پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ سەیر دەکرێت، کە بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان دەستیپێکرد، بە ئامانجی تێکدانی دەستکەوتەکانی گەلان و ناسەقامگیرکردنی پڕۆژەی ئاشتی دیموکراتیک لە ناوەوە.

 

ڕوکەن ئەحمەد، ئەندامی کۆنگرەی ستار ڕوونیکردەوە، کە ئامانجی سەرەکی پیلانگێڕی بە ئامانجگرتنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان قڕکردنی گەلی کورد بووە، وتی: سەرەتا و پێش هەموو شتێک ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە شەرمەزاردەکەین کە لە دژی ڕێبەر ئۆجالان ئەنجامدرا، کە ئێستا ٢٧ ساڵە بەردەوامە، ئەم پیلانە نەک تەنها دژی ڕێبەر ئۆجالان، بەڵکو دژی هەموو گەلی کورد بوو بە ژنانیشەوە، کە ئامانجی قڕکردنی گەلی کورد بوو، بۆ ئەوەی نەتوانن داوای مافەکانی خۆیان و خودی بوونی خۆیان بکەن، چونکە گەلی کورد خەباتی بۆ بوونی خۆی کرد، خۆیان بینیەوە کە ڕووبەڕووی ئەم پیلانگێڕییە بوونەتەوە.

 

"ڕێبەر ئۆجالان ڕێکخستن و یەکڕیزی بۆ گەلی کورد گەڕاندەوە"

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تا ساڵی ١٩٩٨ لە ڕۆژئاوای کوردستان بووە، گەشتەکەی هەمیشە پەیوەست بووە بە بەدواداچوونی ئاشتی و خەبات بۆ ژیانێکی ئازاد، هەروەها لە حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا گەلی کورد ڕووبەڕووی هەلومەرجی سەخت بووەوە کە هەرەشە لە بوونی خۆیدا بوو، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەو ماوەیەدا، گەلی کورد توانای خۆڕێکخستن و یەکگرتن و بوونیان وەرگرتەوە، ڕێبەر ئۆجالان بەردەوام جەختی لەوە دەکردەوە، کە ئەگەر دەرفەتێک هەبووایە بۆ داننان بە مافەکانی گەلی کورد، ئەوا دەبووە خاوەنی بەڵام نەبوونی دەرفەتێکی لەو شێوەیە ناچاری کردین کە وڵاتی خۆمان بەجێبهێڵین و خۆمان ڕێکبخەینەوە و تا ساڵی ١٩٩٨ کە ڕێبەر ئۆجالان لە ڕۆژئاوای کوردستان بوو، هەموو هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ئاشتی تەرخان کرد.

 

"هەوڵدان بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی"

ڕوکەن ئەحمەد ڕوونی کردەوە، کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە بەردەوامی هەوڵی دامەزراندنی ئاشتی ناوخۆیی لە نێوان کورد و تورکدا دەدا، هەروەها لە ساڵی ١٩٩٣ ڕێبەر ئۆجالان هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتی ناوخۆیی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا دەستپێکرد، بەڵام ئەو هێزانەی دژایەتی ئەم ڕێبازە بوون و پابەندبوون بە بەردەوامی شەڕەکە ڕێگریان لە سەرکەوتنی کرد.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی ١٩٩٨ ڕێبەر ئۆجالان هەوڵەکانی بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی نوێکردەوە، بەڵام ڕووبەڕووی پیلانێکی نێودەوڵەتی بووەوە، بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە، ڕووی کردە ئەوروپا، بەڵام پیلانەکە بەربڵاو بوو و چەندین وڵاتی گرتەوە، ئامانجی ئەوە بوو شەڕێکی نوێ لە نێوان کورد و دەوڵەتی تورکیادا هەڵگیرسێنێت بە ئامانجی قڕکردنی گەلی کورد، لەگەڵ ئەوەشدا، ڕێبەر ئۆجالان هەڵوێستێکی دیکەی گرتەبەر.

 

"گۆڕینی ئیمرالی بۆ خوێندنگەیەک بۆ یەکڕیزی گەلان"

ڕوکەن ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا، کە زلهێزە نێودەوڵەتییەکان هەوڵیانداوە شەڕێکی بەرفراوان لەنێوان گروپە جیاوازەکانی ناوچەکەدا هەڵگیرسێنن، ڕێبەر ئۆجالان لە بەرگی چوارەمی ئارگیومێنتەکانیدا سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باسی لە مێژووی پێکەوەژیانی نێوان زلهێز و ئایینە جیاوازەکان کرد، بەشێک لە پیلانەکە ئامانجی نەهێشتن و گۆشەگیرکردنی بوو، بەڵام بەرهەمهێنانەوەی ململانێیەکی ناوخۆیی بوو کە هەزاران ساڵە بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێبەر ئۆجالان ڕووبەڕووی ئەو پیلانانە بووەوە و دژی ئەو کۆمەڵکوژییانە وەستایەوە کە بڕیاردرابوون لە دژی گەلان.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە لە ناو زیندانی ئیمرالی خەباتێکی گەورەی کردووە، سیستەمی ئیمراڵی سیستەمێکی نێودەوڵەتییە، هەرکەسێک دەچێتە ناویەوە خۆی بەدەستەوەدەدات و عەقڵ و هێزی خۆی لەدەست دەدات، بەڵام ڕێبەر ئۆجالان گۆڕی بۆ خوێندنگەیەک بۆ یەکگرتوویی گەلان، سەرەڕای ئەو گۆشەگیرییە توندەی کە بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ بەسەریدا سەپێندرا، هەروەها هەوڵە زۆرەکانیش بۆ ناچارکردنی خۆبەدەستەوەدان، بەرەنگاری بووەوە. زۆرجار باسی لەوە دەکرد کە ڕێگریان لێدەکرد کە پێنوس و کاغەز بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی بیرۆکەکانی نەگاتە جیهانی دەرەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، بەردەوام بوو لە خەباتی خۆی بۆ ئاشتی ناوخۆیی ئەم پیلانگێڕییە بە تەنها گەلی کوردی نەکردە ئامانج، بەڵکو بە شێوازی جیاواز کاریگەری لەسەر هەموو گەلانی ناوچەکە هەبوو.

 

"دەنگی ئازادی و پڕۆژەی نەتەوەیەکی دیموکراتیک"

ئەوەشیخستەڕوو ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ماوەی ٢٧ ساڵ خەبات و بەرخۆدانی مێژووییدا، هەموو شێوازەکانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی پووچەڵ کردەوە، هەروەک ڕوون کراوەتەوە، لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، ئەگەری کۆتاییهێنان بە خەباتی شەڕڤانی و داڕشتنەوەی پەکەکە دوای ٥٢  ساڵ خەبات دووبارە ڕاگەیەندرا، ئەمەش بە پشتبەستن بە دووپاتکردنەوەی ڕێبەر ئۆجالان کە چارەسەرکردنی پرسی کورد کلیلی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەهێزی کاریگەرییەکەی و قووڵی دیدگاکەی.

 

دووپاتی کردەوە، کە گەلی کورد لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٦ بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، و دانپێدانان بە ڕۆژئاوا" بە یەکگرتوویی دەوەستێت، هەروەها رزگارکردنی ڕێبەر ئۆجالان بەشدار دەبێت لە چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ دەکرێت بڵێین هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردسیتان تەنها درێژکردنەوەی ئەو پیلانەیە، کە بە ئامانجگرتنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکە لەلایەن ڕێبەر ئۆجالانەوە پێشنیارکرابوو، هەروەک چۆن پیلانگێڕییەکەی ساڵی ١٩٩٩ی پووچەڵکردەوە، ئەو پیلانگێڕییەی کە هەوڵیدا لە ساڵی ٢٠٢٦دا هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان پووچەڵکردەوە و بەم شێوەیەش جارێکی دیکە شەڕەکەی ڕاگرت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی شۆڕشی سووریا کە لە ساڵی ٢٠١١ دەستیپێکرد، ڕوخاندنی ڕژێمی ناوەندی و بونیادنانی سیستەمێکی بەشداربوو بوو کە هەموو گەلانی سووریا بگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەستێوەردانەکانی دەرەکی شۆڕشەکەی شێواند و لە ڕێڕەوی خۆی لایدا، بۆیە دەبێت گەلی سووریا لەوە تێبگات کە ئەم هێرشانە بە تەنها کورد ناکەنە ئامانج، بەڵکو هەموو سووریا، هەر بۆیە خەڵک دەبێت لە ژێر پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان یەکبگرن، چونکە شەڕەکە لە بناغەکەیدا دژی ژنانە.

 

ڕوکەن ئەحمەد، ئەندامی کۆنگرەی ستار لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دڵنیاین ئەگەر گەلی سووریا و بەتایبەتی گەلی کورد بە وریاییەوە بمێنێتەوە بەرامبەر ئەم پیلانگێڕییە پووچەڵ دەبێتەوە، ئێمە پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات شەرمەزاردەکەین، لەگەڵ ئەو پیلانگێڕییەی کە لە ٦ی تەمووزەوە دژی گەلی کورد دەستیپێکردووە.