ڤیدا ڕەببانی ڕۆژنامەنووس ڕووبەڕووی توندوتیژیی خێزانی بۆتەوە

ڤیدا ڕەببانی ڕۆژنامەنووس و زیندانیی سیاسیی پێشوو وتی کە لەلایەن هاژینەکەیەوە ڕووبەڕووی لێدان و توندوتیژی بووەتەوە و بە زۆر لە ماڵەکەی دەرکراوە. ڕەببانی داوای لە ژنان کرد لە بەرامبەر توندوتیژیدا بێدەنگ نەبن

ناوەندی هەواڵ

ڤیدا ڕەببانی ڕۆژنامەنووس و زیندانیی سیاسیی پێشوو ، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی برین و شوێنەوارەکانی سەر جەستەی لە هەژماری ئینستاگرامەکەی، ئاشکرای کرد کە ڕووبەڕووی توندوتیژیی خێزانی و لێدانی سەخت بووەتەوە. ڕەببانی ئاماژەی بەوە دا کە گەلێک جار بووەتە ئامانجی توندوتیژی و نزیکەی ٤٠ ڕۆژ لەمەوبەر، هاوسەرەکەی بە هاوکاریی کەسێکی دیکە بە زۆر لە مالەکەی دەریانکردووە.

 

لە ڤیدیۆیەکدا کە لەلایەن ئەوەوە بڵاوکراوەتەوە، دەبینرێت کە هاوڕێی هاوژینەکەی، حەمید مەشایخی و پۆلیسێک هەوڵ دەدەن بە زۆر دەرگای ماڵەکەی دابخەن. ڕۆژنامەنووسەکە رایگەیاند کە ئەم ڕووداوە دوای هێرشێکی توند و لێدان لەلایەن هاوسەرەکەی، حەمید ڕەزا عامیری ڕووی داوە.

 

تاڵانکردن و تەزویرکاریی دارایی

ڤیدا ڕەببانی دەربارەی زەختە ئابوورییەکان و دزییەکانی کە لێی کراوە وتی: ئەمە هاوژینەکەمە. ئەوەیە کە سوودی لە دەستبەسەرکردنم وەرگرت بۆ ئەوەی هەرچی هەمە تاڵانی بکات. چل ڕۆژ پێش ئێستا، ئەو منیان لە مالەکەم دەرکرد، کە بە دەستی خۆم سپاردبووم... ئەوەیە کە زێڕ و ئۆتۆمبێلەکەی فرۆشتم و پارەکەی دزی.

 

ڤیدا هەروەها جەختی کردەوە کە کاتێک لە زینداندا بووە، هاوژینەکەی وەکالەتنامەی کۆنی بەکارهێناوە، ئیمزاکەی تەزویر کردووە و لەسەر ناوی ئەو قەرزی وەرگرتووە.

 

بێدەنگ مەبن

ڤیدا ڕەببانی لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی کردەوە کە ئەو هەرگیز لە بەرامبەر توندوتیژیی خێزانیدا سەر دانەنەوێنێت و بێدەنگ نابێت. بانگەوازیی ئاڕاستەی هەموو ئەو ژنانە کرد کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە کە لە هەڕەشەی ئابڕووبردن نەتۆقن و بۆ پاراستنی شکۆی خێزان بێدەنگ نەبن.