کەلار؛ ژنێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پۆلیسی گەرمیان،وتی: لە کەلار ژنێکی بەتەمەن بە "خۆهەڵواسین" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هەروەک لەسەر روداوەکە دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردوە

ناوەندی هەواڵ

پۆلیسی گەرمیان،وتی : لە کەلار ژنێکی بەتەمەن بە "خۆهەڵواسین" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هەروەک لەسەر روداوەکە دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردوە.

 

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند؛ بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەرمی ژنێکی تەمەن ٩٣ ساڵ بەناوی (ئەمینە سەید ئەحمەد)، لەدایکبوی ١٩٣٣، بردراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار، کە بەهۆی خنکانەوە گیانی لەدەستدا بو.

رونیکردەوە؛ بەوتەی کەسوکاری، ناوبراو نەخۆشیی دەرونی هەبوە و بەیانی ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

ئاشکرایشیکرد: لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە چۆنیەتی و وردەکاریی روداوەکە دەست پێکردوە.