TAJÊ: ئێمە پشتگیری ژنانی کورد، پارت و ڕێکخراوە دیموکراتییەکانمان دەوێت

TAJÊ بۆ پشتگیری لە دۆخی ئەم دواییەی شەنگال بانگەوازی بۆ هەموو ژنانی کورد و ئێزدی و پارت و رێکخراوە دیموکراتییەکان دەکات کە دژی هێرشەکانی پەدەکە بۆ سەر کۆمەڵگای ئێزدی بوەستنەوەو دەڵێت: "پێویستە یەک بگرین و دژی دوژمنایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوەستینەوە".

TAJÊ بۆ پشتگیری لە دۆخی ئەم دواییەی شەنگال بانگەوازی بۆ هەموو ژنانی کورد و ئێزدی و پارت و رێکخراوە دیموکراتییەکان دەکات کە دژی هێرشەکانی پەدەکە بۆ سەر کۆمەڵگای ئێزدی بوەستنەوەو دەڵێت: "پێویستە یەک بگرین و دژی دوژمنایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوەستینەوە".

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "TAJÊ"دەربارەی هێرشەکانی ئەم دواییەی پەدەکە بۆ سەر شەنگال ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تیشکی خستە سەر ئەو فەرمانەی کە پەدەکە شەنگالی جێهێشتووە و تێیدا هاتووە، "لە 3٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش بە خیانەتکردن لە هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هێرشیان کردە سەر شەنگال و بەو فەرمانە هەزاران ژنی ئێزدی لەلایەن داعشەوە کۆمەڵکوژکران و بەدیلگیران لەبەر چاوی هەموو کۆمەڵکوژییەکانی ژنانی ئێزدی، ئەمە ئەنجامی خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو وەک ئەوەی پارتی بەم فەرمانە ڕازی نەبووبێت، ئەمجارەیان لە ٣ی مارسی ٢٠١٧دا بە پێشمەرگەکانی ئەو ڕۆژە هێرشیان کردە سەر خانەسۆر تا ئێستا پارتی بەردەوامە لە دوژمنایەتیی خۆی بەرامبەر بە کورد، بەتایبەتی کۆمەڵگەی ئێزدی".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕێکەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمی بەبیرهێنایەوە و دەڵێت: "لەگەڵ تورکەکان یەکگرتوو بوو و رێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمی واژۆ کرد کە بە ویستی کۆمەڵگەی ئێزدی ناناسێت لەسەر بنەمای رێککەوتنەکە پارتی دیموکراتی کوردستان دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر بە ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگەی ئێزدی لە هەموو شوێنێک دەربڕی ئەمجارەیان بەناوی هەڵبژاردنەکانەوە پیاوێک بەناوی ئاشتی کۆچەر فەرماندەی هێزەکانی پەدەکە لە شەنگال بوو، ئەو کەسەی کە خیانەتی لێ کردبوو، دەیویست بیانهێنێتە شەنگال خەڵکی ئێزدی بە تایبەتی دایکان دژی ئەمە وەستابوون و بە بڕیارێکی گەورە هاتنی هێزەکەیان بۆ سەر خاکی پیرۆز قبوڵ نەکرد و بردیانانەوە ئەمجارەش بە تووڕەیی شکست دەیەوێت بە هێزێکی زۆرەوە شەنگال داگیر بکات".

 

" بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو ژنانی کورد و ئێزدی و پارت و ڕێکخراوە دیموکراتییەکان ئەوەیە کە هەوڵ بدەین بەربە هێرشی پەدەکە بۆ سەر کۆمەڵگای ئێزدیمان بگرین و پێویستە یەک کەوین و دژی دوژمنایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوەستینەوە".