بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری، ژنانی عەدەن گردبوونەوەیان ئەنجامدا
دۆخی ئابووری یەمەن لە خراپبووندایە و هاوڵاتیان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک دەناڵێنن، ژنانی عەدەنیش گردبوونەوەیان ئەنجام دا و سوورن لەبەدەستهێنانی مافەکانیان.
دۆخی ئابووری یەمەن لە خراپبووندایە و هاوڵاتیان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک دەناڵێنن، ژنانی عەدەنیش گردبوونەوەیان ئەنجام دا و سوورن لەبەدەستهێنانی مافەکانیان.
نور سەریب
یەمەن- ڕۆژی هەینی ١ی تشرینی یەکەم، ژنانی عەدەن لە یەمەن هەستان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک، تیایدا ڕەخنەیانگرت لە خراپبوونی دۆخی ئابووری وڵاتەکەیان.
ئەو ژنانە بریتیبوون لە ژنانی ئەکادیمیی، چالاکوان، میدیاکار و کەسایەتی ناو کۆمەڵگا، مەبەستیان بەدەستهێنانی مافەکانیان بوو، هەروەها وەرگرتنی خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو ،کارەبا و کرێی کارکردنیان.
ژنان لە گردبوونەوەکەدا ئەوەیان دووپات دەکردەوە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ خۆپیشاندانەکەیان بەردەوام دەبێت لە پێناو گەیشتنی دەنگی ژنان و بەدەستهێنانی مافەکانیان، هەروەها داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرد دۆخی ژیانیان باشتر بکات.
ياسەمين باغريب، دکتۆر و مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی عەدەن بە ژنهای ڕاگەیاند، هاوڵاتیان ئەمڕۆ بەدەست بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک دەناڵێنن لە کاتێکدا زۆرینەیان داهاتیان نییە پێی بژین، هەر بۆیە خراپی دۆخی ئابووری وای کردووە هاوڵاتیان ڕووبەڕووی برسێتی ببنەوە و پێوەی بناڵێنن.
بڕیاربوو خۆپیشاندانەکە سێ ڕۆژ بخایەنێت و ئەمڕۆ ٣ی تشرینی یەکەم کۆتا ڕۆژی بێت بەڵام کۆمیتەی ڕێکخستنی گردبوونەوەکە دوێنێ بەرواری ٢ی تشرینی یەکەم بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕوونیکردەوە، دوای ڕاوێژکردن بڕیاری دواخستنی خۆپیشاندانەکەیان دا بەهۆی تێکچوونی باری ئەمنی بەڵام بەڵێنیان دا ئەمە پاشگەزبوونەوە نییە لە داواکردنی مافەکانیان و بەردەوام دەبن تا دۆخەکە چاک دەکەن.