"بڕیاری خەڵکی شەنگال بۆ بەرخۆدان سەرکەوت"

ژنانی بەڕێوەبەرانی دامەزراوەکانی شەنگال ڕایانگەیاند، کە خەڵکی شەنگال لە دژی پلانێکی نوێ پێگەی بەرخۆدان و سەرکەوتنیان هەبووە.

شەنگال

 

لەسەر ئەو زانیارییانەی کە هێزەکانی پەدەکە لە ١ی تشرینی یەکەمدا هێرش دەکەنە سەر شەنگال، بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لێدوانێکی داو ڕایگەیاند، بڕیاریاندا بە هەموو دەزگا و پێکهاتەکانییەوە بەرخۆدان بکەن هاوڵاتیانی شەنگال لە بەرەبەیانی دوێنێوە لە هەموو ڕێگاکانی باشوری کوردستانەوە بەرەو شەنگال وەستاون و ڕایانگەیاندووە، کە رێگا نادەن هێزەکانی پەدەکە بچنە شەنگال، خەڵکەکە لەسەر ڕێگاکان وەستاون و هەوڵەکانی پەدەکەیان پێچەوانە کردەوە بۆ چوونە ناو شەنگال، ئەمەش بووە هۆی دڵخۆشی و ژنانی دام و دەزگاکان باسیان لەم دڵخۆشییەی هاوڵاتیان و بڕیارەکەیان کرد.

 

"ئێمە ئەوان بێ وەڵام ناهێڵێن"

جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال سێڤێ ئیمۆ دەربارەی بەرخۆدانی گەل بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ناو شەنگالی هێزەکانی پەدەکە وتی:"هێزەکانی پارتی لەگەڵ کاندیدەکانیان ڤیان دەخیل مەحما خەلیل و ئاشتی کۆچەر ویستیان بچنە ناو شەنگال،  لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەلدا هێزەکانی پەدەکە شکستیان هێنا، ئێمە نامانەوێت شەڕ بکەین، بەڵام ئەگەر ئەوان بەم شێوەیە بەردەوام بن، ئێمە وەک خەڵک بێ وەڵامیان ناهێڵین، با باش بزانن".

 

"بڕیاری خۆبەڕێوەبەریی شەنگال لەلایەن گەلەوە دراوە"

هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال ڕیهام حەسەن ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان نە پێشمەرگە خیانەتکارەکانی پارتین و نە ئەو کاندیدانەن کە پێش فەرمانەکە هیچیان بۆ ئەو کەسانە نەکردووە لە پەرلەمانی عێراق و لیستەکانی خائینان وەک پێویست نییە، ڕیهام حەسەن باسی لە کەش و هەوای بەرخۆدانی خەڵکی شەنگال کرد: "ئەو فەرمانە لەبەردەم هەموو خەڵکی خۆڕاگری شەنگال هاتە بەردەممان نەک ئێستا دوای فەرمانەکە و تا ئێستا بەڵێنی تێکۆشانمان داوە خەڵکەکە بڕیاری خۆبەڕێوەبەرییان داوە لە شەنگال، ئیرادەی گەل لە هەموو هێزەکان بەهێزترە، ئەگەر هەڕەشە لەسەر خواست و داواکارییەکانی گەل هەبێت ئەوا دژیان دەبن و هەموو شتێک بۆ ئازادیی شەنگال ئەنجام دەدەن".

 

"لە بەرامبەر بەرخۆدان خۆیان نەگرت و ڕایان کرد"

هەروەها نەفیە مێشۆ، ئەندامی پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزدیان سەبارەت بە هەڵوێستی گەل ڕای خۆی خستەڕوو و وتی:"ئەوان بەرگەی بەرخۆدانی دایکان و گەنجانیان نەگرت و ڕایانکرد، دوای ئەوەی ئێمە ئەوانمان ناردەوە، هەموو کەس زۆر دڵخۆش بوو".