سزای سێ ساڵ و چوار مانگ زیندانیکردن بەسەر ئۆزنور دەگەردا سەپێندرا
لە دانیشتنی دۆسیەی ئۆزنور دەگەر، بەڕێوەبەری هەواڵی ژن نیوز دادگا بڕیاریدا و سزای ساڵێک، ٢٨ مانگ و ١٥ ڕۆژ سزای زیندانیکردنی بۆ بڕییەوە.

ناوەندی هەواڵ
لە ٧ـی شوباتدا پۆلیس لە ناوچەی قۆسەری مێردین هەڵیکوتایە سەر بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس ئۆزنور دەگەردا. لە هەڵکوتانە سەرەکەدا ڕۆژنامەوان ئۆزنوور دەگەر دووچاری توندوتیژی بووەوە و دواتر دەستبەسەر کرا.
دانیشتنی دۆسیەی ئۆزنور دەگەر، بەڕێوەبەری بەشی هەواڵی ژن نیوز کە بە بانگەشەی "پروپاگەندەی ڕێکخستنی ئەنجام داوە' دادگای دەکرێت، لە دادگای باڵای تاوانەکانی مێردین بەڕێوەچوو. کە ئۆزنور و پارێزەرکەیشی تێیدا ئامادە نەبوون. لە کاتی دانیشتنەکەدا بەڵگەکان خوێندرایەوە، داواکاری گشتی تێبینی خۆیی خستەڕوو و داوای سزای زیندانیکردنی کرد.
لە کۆتاییدا دادگا بە هەمان بانگەشە ساڵێک و ٢٨ مانگ و ١٥ ڕۆژ سزای زیندانیکردنی بۆ ئۆزنور دەگەر بڕییەوە.