سیمینارێک دەربارەی ٨ مارس ئەنجام درا

پەیەدە و کۆنگراستار سیمینارێکیان دەربارەی ڕۆژی هەشتی مارس و مێژووی ئەم ڕۆژە بۆ ژمارەیەک لە ژنان ئەنجامدا.

ناوەندی هەواڵ

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوەندی نوێنەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات ـ پەیەدە و نوێنەرایەتی کۆنگراستار لە شاری سلێمانی سیمینارێکیان بۆ زیاتر لە ٣٠ ژن ئەنجامدا.

 

سیمینارەکە لەلایەن هێلین محەمەد، ئەندامی نوێنەرایەتی پەیەدە لە باشوری کوردستان پێشکەشکرا، دەبارەی مێژووی ڕۆژی ٨ مارس و کوژرانی دەیان ژن لە ساڵی ١٨٥٧ لە کارگەیەکی ڕستن و چنین لە نیویۆرکدا. بەشداربووانی سیمینارەکە لە زۆرینەی تەمەنەکاندا بەشدارییان کرد.

 

لە درێژەی سیمینارەکەشدا باس لە سوتانی ژنان لە کارگەیەکی دیکەی رستن و چنین کرا لە ساڵی ١٩٠٧، کە بەهۆی داواکردنی مافە ڕەواکانیان لە کارگەکەدا دەرگایان لەسەر داخرا و دواتر بەهۆی ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوەوە و زۆرینەیان سوتان و گیانیان لەدەستدا.

 

لە کۆتایشدا هێلین محەمەد، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد دەبێت هەموو ژنان لەبارەی شۆڕشی ژنانەوە ئاگاداربوون و هۆشیار ببنەوە، شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانیشی وەک باشترین نمونەی بەرخودانی ژنانی کورد بەنمونە هێنایەوە.

 

ت.پ