لە ماوەی دوو ڕۆژدا، دوو ژن ڕووبەڕووی مەرگ بوونەوە
ژنان بە هۆکاری جیاواز دەکوژرێن و خۆیان دەکوژن، لە ماوەی دوو ڕۆژدا دوو ژن کۆتایی بە ژیانیان دێت و هیج لایەنێکیش تا ئێستا نەیتوانیوە هەڵوێستە لەسەر کوشتنی ژنان بکات.
ژنان بە هۆکاری جیاواز دەکوژرێن و خۆیان دەکوژن، لە ماوەی دوو ڕۆژدا دوو ژن کۆتایی بە ژیانیان دێت و هیج لایەنێکیش تا ئێستا نەیتوانیوە هەڵوێستە لەسەر کوشتنی ژنان بکات.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ٢ی ئازار لە قەڵادزێ، تەرمی ژنێکی ٢٧ ساڵ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و تا ئێستا هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە، بە پێی زانیاریەکانیش کە دەست پۆلیسی ڕاپەڕین کەوتووە ژنەکە هیچ کارێکی نەکردووە و ژنی ماڵ بووە، دانیشتووی گەڕەکی شەهیدان بووە لە قەڵادزێ.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ژنەکە لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٤ و کاتژمێر ٣:٠٠ی پاش نیوەڕۆ تەرمەکەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنەکەی تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کراوە، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
هەر شەوێک پێش ئەو ڕووداوە هەواڵی کوشتنی ژنێک بڵاوبووەوە لە گوندی لەکان لە قەزای ئاکرێ لە لایەن هاوژینەکەیەوە، کەیسەکە لە بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانە لە قەزای ئاکرێ و قایمقامی قەزاکەش ڕایگەیاند: "پیاوێک بە ناوی چ. م. ر.، هاوژینەکەی خۆی لە ماڵی باوکی ژنەکەدا دەکوژێت و لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسەکە دەکەن"، ئەوەشی ڕاگەیاند هەتا ئێستا بکوژەکە دەستگیر نەکراوە.
ت.پ