سێیەمین کاروانی گەل لە سلێمانییەوە بەرەو ڕۆژئاوا بەڕێکەوتن
بۆ وەڵامدانەوەی سەفەربەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سێیەم کاروانی گەل لە سلێمانییەوە بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن.
سلێمانی
پاش بانگەوازەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆ سەفەربەری گشتی گەل، بۆ پاراستنی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان، لە هێرش و کۆمەڵکوژی گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریاو سەرچەتەی داعش و دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گەل وەڵامی بانگەوازییەکەیان دایەوە.
جێگەی باسە، هاوشێوەی دوێنێ سەدان کەس لە شار و شارۆچەکەکانی باشووری کوردستان بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان گردبوونەوە و ئەمڕۆش سێیەمین کاروانی گەل لە سلێمانییەوە بەرەو ڕۆژئاوا بەڕێکەوتن.