کۆنگرەی ستار: هێرشی جینۆساید بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بە ڕەزامەندی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت
کۆنگرەی ستار دەڵێت: گەلی کورد و ڕۆژئاوای کوردستان مێژوویەکی دوور و درێژیان هەیە لە بەرەنگاربوونەوە و تێکشکاندنی توندڕەوی و گروپە چەکدارەکان، بەتایبەتی ئەوانەی لە ژن دەترسن.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژئاوای کوردستان نموونەیەکی پڕ لە کێشەی بۆ زلهێزە ناوچەیی و جیهانییەکان خستووەتە ڕوو، چونکە مەترسیدارترین ڕێکخراوە توندڕەوەکانی لەناوبردووە، ئاوارەبووەکانی داڵدە داوە کە بە شێوەیەکی ترسناک بەدەست هێرشەکانی داعشەوە زیانیانبەرکەوتووە و سەرکەوتنی زۆری لەسەر هەردوو شانۆی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.
کۆنگرەی ستار لە ڕاگەیاندراوەکەیدا کە ئەمڕۆ ٢٢ی کانوونی دووەم بڵاویکردووەتەوە، ئیدانەی هێرشە جینۆسایدەکەی سەر ڕۆژئاوای کوردستان کردووە و دووپاتیکردووەتەوە، کە بە ڕەزامەندی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت, وتیشی: بەپێی پلانەکانی ئەردۆغان، گروپەکانی ’عمشات" و"حمزات" و"سلطان مراد" و"نور دين الزنكي"، کە پەیوەندییەکی نزیکیان بە دەوڵەتی تورکیاوە هەیە، لە ساڵی ٢٠١٤دا بە ناوی داعش هێرشێکی دڕندانەیان بۆ سەر کۆبانێ دەستپێکرد، بەهۆی بەرخۆدانی بێهاوتایەوە، شاری کۆبانێ لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤.
دووپاتی کردووەتەوە، کە هەمان ئەو جەتانەێ سەر بە تورکیان لە چوارچێوەی هێرشەکانیان بۆ سەر ڕۆژئاوایکوردستان، جارێکی دیکە هێرش دەکەنە سەر شاری کۆبانێ و هەوڵی دووبارەکردنەوەی مێژوو دەدەن،، هەروەها کارەبا و ئاو و ئینتەرنێت لە کۆبانێ پچڕاوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئامادەکارییەکانیان بۆ هێرشێکی گەورە، هەوڵەکانیش بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتن بە زانیارییەکان بە بۆچوونی گشتی بەردەوامن، هەروەها بەرخۆدان کە بە ڕۆحێکی یەکگرتوو دەستی پێکرد، دەبێت بە هەمان هێز بەردەوام بێت، وتیشی: ئەو جەتانەی کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات پابەند نین بە ئاگربەستەوە و بەردەوامن لە هێرشەکانیان، ئەو گەمارۆیەی بەسەر کۆبانێ سەپێنراوە، زەمینە بۆ هێرشێکی گەورە دادەنێت.
ڕوونیکردەوە، هێرشێکی جینۆساید لە شاری حەسەکە بەڕێوەدەچێت، کە گروپە چەکدارەکان هەوڵی قڕکردنی گەلەکەمان دەدەن، هەروەها لە گەڕەکی غویران کە دوو زیندان شەش هەزار ئەندامی داعشیان تێدایە، جیهادییەکانی هەتەشە هەوڵدەدەن دەروازەکانی زیندانەکان بکەنەوە و ئازادیان بکەن، بەپێی ئەو هەڕەشانەی کە دەریدەکەن، ڕۆژانە لە ڕێگەی میدیاوە دەبینین کە هەموو ئامادەکارییە سەربازییەکانیان بەو پێیە تەواو کردووە.
هۆشداری دراوە کە ئازادکردنی داعش لەو زیندانانە کارەساتێکی گەورە دەبێت بۆ دانیشتووانی حەسەکە و هەموو گەلانی دیکە کە هەموویان ئەفسەری پلە باڵا و دڵسۆزی داعشن لەو زیندانانەدا.
ئاماژە بەوە کراوە، پێدەچێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبیری کردبێت، لە ساڵی ٢٠١٤ شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل ”یەپەگە” و یەکینەکانی پاراستنی ژنان ”یەپەژە” کریستیانییەکانیان ڕزگارکرد کە لەناو کڵێسایەکدا گیریان خواردبوو، بەڵام ئەمڕۆ خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی گەورە بوونەتەوە، دانیشتاوانی ناوچەی حەسەکەش مەترسی لەناوبردنی جەستەیی و کولتوورییان لەسەرە. ئەگەر داعش لە زیندانەکان ئازاد بکرێت، کەس لە دەرئەنجامەکانی ڕزگاری نابێت.
هەروەها لە سەرەتاوە زلهێزەکانی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی ئەم دۆخەی گرتە ئەستۆ. تەنانەت لەم لەم کاتەشدا، کە گوایە ئاگربەست لە شوێنی خۆیدایە، ئەم هێرشانە بێ وەستان بەردەوامن، لە بەرامبەردا ئێمە بەپەلە بانگەوازی هەموو مرۆڤایەتی و دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی جیهان و کوردستان دەکەین، ئەگەر ئەمڕۆ دەنگمان بەرز نەکەینەوە، ئەم بڵێسەی ئاگرانە هەموومان دەخۆن.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەم هێرشانە بۆ سەر گەلەکەمان تا ئێستا بووەتە هۆی بەئامانجکردنی خەڵکی مەدەنی و تاڵانکردنی ماڵەکانیان و دزینی سەرچاوەکانیان، جگە لەوەش ئەو گروپە چەکدارانەی کە لە ژێر ئایدۆلۆژیای دەوڵەتی تورکیادا کاردەکەن، ژنانی دیلکراو دەخەنە ژێر مامەڵەی نامرۆڤانە.
کۆنگرەی ستار، لە ڕێگەی ڕاگەیانروەکەیەوە، ڕەخنەی لەو هێرشانە گرت کە دژی ژنان دەستیپێکردووە وتی ئەو ژنانەی کە کەوتوونەتە دەستی گروپە چەکدارەکان، ئەو مامەڵەیەی لەگەڵیان دەکرێت، جارێکی دیکە پێویستی یەکخستنی هێزەکانمان لە بەرخۆداندا بە هەموو هێزمانەوە نیشان دەدات، بۆ ئەوەی تۆڵەی ژنانی خۆڕاگر بکەینەوە، مێژوو شایەتحاڵی بەرخۆدانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان”یەپەژە”بووە بەرامبەر بەو توندڕەوانەی کە مرۆڤایەتی بەرەو لەناوچوون دەبەن.
کۆنگرەی ستار ڕوونیشیکردەوە، گروپە چەکدارەکان بە پشتیوانی زلهێزەکانی نێودەوڵەتی هێرش دەکەنە سەر ناوچەکە، وتیشی: لە ڕێگەی ئەم وێنانەی کە بڵاوبوونەتەوە، ترسنۆکی و لاوازی خۆیان دەرخستووە، بەڵام با هەمووان بزانن کە گیانی تۆڵەسەندنەوە هەرگیز لە ژنان دەرناچێت، بەم کارانەش دەزانین کە هێرشەکە هەوڵدەدات شکۆمەندی هەموو ژنان تێکبدات، بۆیە با هێزەکانمان یەکبخەین، و با ڕۆژئاوای کوردستان کۆتایی گروپە چەکدارەکان بێت، ئەمڕۆ ڕۆژی یەکخستنی دڵ و دەروونمانە، بۆ هەموو ژنێک یان منداڵێک لەسەر ڕێگای ئاوارەبوون کە ناچار بووە لەم ساردی و تاریکییەدا ڕووبەڕووی ژیانێکی سەخت بێتەوە، با هێزی خۆمان یەکبخەین بۆ تۆڵەسەندنەوەی گۆڕانکاری دیمۆگرافی و جینۆسایدی جەستەیی و کولتووری.