خوێندکارانی پەیمانگا لە کەلار پشتگیری خۆیان بۆ ڕۆژئاوا ڕاگەیاند

پەیمانگای کۆمپیوتەری کەلار پشتگیری خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند و دەشڵێن: ئەم گردبوونەوە و چالاکییەی ئەمڕۆمان وەفایە بۆ بەرخۆدانی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان، چونکه ئەوان شەڕی بوونی ئێمە دەکەن و قەڵغانی پاراستنی نەتەوەکەمانن.

ناوەندی هەواڵ

 

 

ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، خوێندکاران و مامۆستایانی پەیمانگای کۆمپیوتەری کەلار بە چەند چالاکییەک، بە هەڵکردنی ئاڵا و سروودی نیشتیمانییەوە پشتگیریی ڕۆژئاوای کوردستانیان ڕاگەیاند و دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان وەستانەوە.

 

ئاماژە بەوەکرا، ئەم چالاکییەی ئەمڕۆمان هاوخەمیی و هاوسۆزییە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و وەفایە بۆ گیان فیدایی و بەرخۆدانی ئەوان، ئەو زووڵمەی لەوان دەکرێت، زوڵمە لە هەموو کورد، ئەوان شەڕی بوونی ئێمە دەکەن و قەڵغانی پاراستنی نەتەوەکەمانن.

 

ئەوەیانخستەڕوو  ئەمڕۆ ستەمی سەد ساڵەی سەر گەلی کورد ڕەتدەکەنەوە، بۆیە ئەمڕۆ زۆر گرنگە یەکڕیز بن، ئەم ئاگایی و هۆشیارییەی گەلی کورد ئەمڕۆ هەیەتی دژی ئەو داگیرکارییە زۆر گرنگە، ئەم خرۆشانەی جەماوەر گەورەترین دەستکەوت بوو بۆ ئێمەی کورد.