کوردانی تاراوگە لە ئەوروپاوە بۆ سەفەربەری ڕۆژئاوا بەڕێکەوتن

بۆ پشتگیرکردن لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و دژی هێرشی چەتەکانی سەر بە جۆلانی و دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاروانی گەلان، لە چوار وڵاتی ئەوروپاوە کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت و پاشان بە سەفەربەری دەچنە ڕۆژئاوای کوردستان.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشی چەتەکانی سەر بە جۆلانی و دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و لە دژی هێرشەکان تۆڕی کۆلێکتیڤی شۆڕشگێڕ بۆ پشتیوانیکردن لە شۆڕشی ڕۆژئاوا دامەزرێندراوە.

 

لەم چوارچێوەیەیەدا لە پێناو ڕۆژئاوادا ڕاپەڕە "RiseUp4Rojava" لە چوارچێوەی سەفەربەرییدا بە هەڵمەتی ‘ People’s Caravan- Karavana Gelan- کاراوانی گەلان ‘ بانگەوازیی لە هەموو کەس و لایەنە جیاوازەکانی جیهان کرد بۆ چوونە  ڕۆژئاوا.

 

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەمڕۆ بە دواوە بۆ ڕۆشتنە ڕۆژئاوا لە چوار جێگەی جیاواز کۆبوونەوە دەستپێدەکات، هەروەها کۆبوونەوەکان لە باکوور-ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا، باشوور-ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، یۆنان، پۆڵەندا و سلۆڤاکیا ئەنجام دەدرێت و دواتر چوون بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکات.