شەڕڤانانی یەپەژە بەشداری هەڵمەتی هۆنینەوەی کەزی دەکەن
شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژن "یەپەژە" بە هۆنینەوەی پرچیان، بەشداری هەڵمەتی 'گەر کەزییەک ببڕدرێتەوە، هەزاران کەزی دەهۆنرێتەوە' بوون لە دژی هێرشی شەڕی تایبەتی چەتەکانی هەتەشە و دەوڵەتی تورک.
ناوەندی هەواڵ
شەڕڤانانی یەپەژە کە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕیزەکانی پێشەوەی بەرخۆداندا بوون بە چقڵی چاوی چەتەکانی هەتەشە و داعش و دەوڵەتی تورک، درێژە بە بەرخۆدانی شکۆ دەدەن. لە دژی ئەو دیمەنە قێزەونانەی کە چەتەکان بە بڕینەوەی کەزییەکی ژنە شەهیدێکی شەڕڤان، شانازیی بە بێ ڕەوشتی خۆیانەوە دەکەن، بە هۆنینەوەی پرچیان، بەشداری هەڵمەتی "گەر کەزییەک ببڕدرێتەوە، هەزاران کەزی دەهۆنرێتەوە" بوون.
شەڕڤانانی یەپەژە کە لە گرتووخانەی ئەقتانی ڕەققە لە بەرخۆداندان، وەک وەڵام و هاوپشتییەک بۆ هەڵمەتی 'گەر کەزییەک ببڕدرێتەوە، هەزاران کەزی دەهۆنرێتەوە' دەستێک بە چەکی شەرەف و دەستێک بە پرچی سیمبوڵی ئازادیی و ئیرادەی ژنی کورد، بە وتنەوەی درووشمی بەرخۆدانەوە پرچی خۆیان کرد بە کەزی.