سێیەم کۆبوونەوەی کۆمیسیۆن بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ "کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی" کە لە چوارچێوەی چارەسەری پرسی کورددا لە پەرلەمان دامەزرا، سێیەم کۆبوونەوەی خۆی بەشێوەی داخراو ئەنجام دەدات.

ئەنقەرە
بۆ ئەنجامدانی سێیەم کۆبوونەوەی خۆی، ئەندامانی "کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی" لە هۆڵی میوانداری پەرلەمان کۆبوونەوە. چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکەی کۆمیسیۆن پەیوەست بێت بە دیاریکردنی نەخشەڕێگەی کارکردنی کۆمیسیۆنەکە لە داهاتوودا.
"دەبێت کۆمیسیۆن گەرەنتی یاسایی پرۆسەکە و بەڕێوەچوونی دابین بکات"
پێش کۆبوونەوەکەی کۆمیسیۆن، گوڵستان کلچ کۆچیگیت سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی لە ناو پەرلەماندا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامداو وتی: کۆمیسیۆن نەخشەڕێگەی کارکردنی دیاری دەکات و دەپەڕێتەوە بۆ قۆناغی پراکتیکی، ئەمڕۆ پێکەوە لەسەر کار و بەرنامەکانی کۆمیسیۆن تا مانگی تشرینی دووەم گفتوگۆ دەکەین، پێویستە ئەم کۆمیسیۆنە گەرەنتی یاسایی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و گەرەنتی یاسایی پرۆسەکە مسۆگەر بکات.