لە تونس ئامارەکان بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی ڕاپۆرتکردنی توندوتیژی بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو تۆمارکردووە

لە کۆمەڵگەیەکدا کە ئازاردانی بێدەنگ ئاسایی دەکاتەوە، زۆرجار توندوتیژی دەروونی بەرامبەر بە ژنان پشتگوێ دەخرێت، نەک لەبەر ئەوەی ڕەزامەندییان لەسەرە، بەڵکو لەبەر ئەوەی زۆرجار درک بە توندییەکەی ناکەن یان ئاگاداری کاریگەرییە وێرانکەرەکانی نین.

زهور مەشریقی

 

تونس ـ لەدوای دەرچوونی یاسای ژمارە ٥٨ی ساڵی ٢٠١٧ی تایبەت بە نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان لە تونس کە لوتکەی خەباتێکی درێژخایەنی تەڤگەری ژنان بوو بۆ یاسادانانی شۆڕشگێڕانە کە دادپەروەری لەگەڵ ژناندا بکات و بیانپارێزێت، ئامارەکان بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی ڕاپۆرتکردنی توندوتیژی بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو تۆمارکردووە.

 

هەرچەندە ڕەنگە ئەم زیادبوونە وەک شکستهێنان لە کەمکردنەوەی توندوتیژی دەرکەوێت، بەڵام ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە نیشاندەری گۆڕانکارییەکی قووڵ لە لۆژیکی "ناڕەزایی پیاوان" لە وەڵامی پێشکەوتنی ژنان لە شکاندنی بێدەنگیدا دەزانن، ئەمەش هاوتایە لەگەڵ زیادبوونی هۆشیاری ژنان لە مافەکانیان و بوێری بۆ ڕاپۆرتکردنی توندوتیژی، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی کاری کۆمەڵەی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنییە لە هۆشیارکردنەوە و بەهێزکردنی ژنان.

 

ساڵانێکە ڕاپۆرتەکان چەندین جار بڵاوبوونەوەی جۆرەها توندوتیژی دژ بە ژنان ئاشکرا دەکەن و توندوتیژی دەروونی لە دیارترینیاندایە، بەڵام توندوتیژی دەروونی ئەوەندە گرنگی پێنەدراوە و ڕوونکردنەوەیەکی ئەوتۆی پێنەدراوە کە قوربانیانی توندوتیژی بتوانن لە مەترسی ڕاستەقینەی خۆیان تێبگەن، بەتایبەتی کە دەتوانێت بەرەو خۆکوشتنیان ببات.

 

جگە لەوەش یاسای ٥٨ سەرەڕای پێشکەوتنەکانی، ڕاستەوخۆ باسی توندوتیژی دەروونی نەکرد، تەنها دەستەواژەی "توندوتیژی ئەخلاقی" بەکارهێنا، کە سنووردارکردنی ڕوونی پێناسەکەیە و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی.

 

دانپێدانانی یاسایی و وەڵامدانەوەی کۆمەڵگە

سوندوس قەربوج، پسپۆڕی دەروونناس ڕوونیکردەوە، بۆ یەکەمجار لە مێژووی تونسدا، توندوتیژی دەروونی لە ڕێگەی یاسای ژمارە ٥٨ کە لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەرچووە، بە شێوەیەکی یاسایی ناسێندرا. ئەم یاسایە زاراوەی "توندوتیژی ئەخلاقی یان زارەکی"ی بەکارهێناوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، توندوتیژی دەروونی تایبەتمەندییەکی ناوازەی هەیە، بەو پێیەی دەتوانێت لەسەر خۆی بوونی هەبێت، هەندێک لە ژنان بە وردی ئەم جۆرە توندوتیژییە ئەزموون دەکەن، لەکاتێکدا جۆرەکانی تری توندوتیژی زۆرجار توندوتیژی دەروونی لەگەڵدایە و هاوڕێیەتی دەکات.

 

جەختی لەوە کردەوە کە ئەمڕۆ زۆر گرنگە توندوتیژی دەروونی وەک فۆرمێکی سەربەخۆی توندوتیژی بناسرێت، داواکارییەکە لەلایەن چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافی ژنانەوە وروژێنراوە.

 

پێی وابوو کە ناتوانرێت ڕێزبەندییەکی جۆرەکانی توندوتیژی بناسرێت، چونکە هیچ توندوتیژییەک لە توندوتیژییەکی دیکە بەهێزتر نییە، کاتێک کەسی قوربانی دەچێتە هەر ناوەندێک یان دەزگایەک بۆ گلەیی لەو توندوتیژییە دەروونییەی کە بەرکەوتەی دەبێت، ڕووبەڕووی کاردانەوەیەکی نەرێنی دەبێتەوە، وەکو ئەوەی پێی بڵێن (سوپاسی خودابکە  کە تۆی نەکوشتووە)، ئەم دەزگایانە لەبیریان دەچێت کە هەموو جۆرە توندوتیژییەک پلەیەکی مەترسیداری هەیە، هەندێکجاریش دەزگاکان خۆیان مەترسیدارترین.

 

سەبارەت بە چۆنیەتی ناسینی توندوتیژی دەروونی، سوندوس قەربوج جەختی لەوە کردەوە کە ئەوە کردار و ڕەفتاری بە مەبەستە ئامانج لێی کۆنترۆڵکردنی ئیرادەی قوربانی لێکراوانە و ئازادییان لە بڕیاردان و بەڕێوەبردنی ژیانیانە، بە پلەی یەکەم بە زاڵبوون و کۆنترۆڵکردنی دەروونی ناسراوە کە بە شێوەیەکی سیستماتیک بەسەر قوربانییەکان دەسەپێندرێت بە دابڕانیان لە هەر لایەنێک کە بتوانێت دەستی هاوکارییان بۆ درێژ بکاتەوە لە خێزانەکانیان و کۆمەڵگەکەیان و تۆڕی بەڵێننامە و ئەو کۆمەڵانەی کە دەتوانن پشتگیریان بکەن، بەو پێیەی کە گۆشەگیرکراون دەستدرێژکار سودمەند دەبێت بە تەنیا لەگەڵ قوربانییەکە بێت، ئەمە جگە لەو پشتگوێخستنە دەروونییە توندەی کە تووشی دەبن لەڕووی پشتگوێخستنەوە، ڕێکخراوە ئاسوودەژیانیەکان بەزۆری بەدوای نیشاندەرەکانی پشتگوێخستنی ماددیدا دەگەڕێن، وەک خانووبەرە، جلوبەرگ و خۆراک، هەروەها پشتگوێخستنی دەروونی مەترسییەکی بەرچاو لەسەر ژیانی قوربانییەکان و منداڵەکانیان دروست دەکات، ئەگەر هەبێت.

 

کاتێک سووکایەتی لەبەرچاو نەگیرێت

ئاماژەی بەوەشکرد، سووکایەتیکردن ئامرازێکی توندوتیژی دەروونیشە، جگە لە تۆقاندن و ترس، جێگەی داخە کە تونس شایەتحاڵی ڕەوتێکی بەرزبوونەوەیە لە کوشتنی ژنان و دەگمەنە بتوانین کوشتنی ژنێک بدۆزرێتەوە کە تۆقاندن و ترس پێشی نەکەوتبێت.

 

سەبارەت بە ڕاستییەکەی وەک جۆرێک لە توندوتیژی، ئاماژەی بەوەشکرد کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی چاکبوونەوە یان مانەوە لە توندوتیژی هەبێت، چونکە ئەو ئاسایشە دەروونییەی کە ڕزگاربوو دەتوانێت بەدەستی بهێنێت، یەکەم ڕێگایە بۆ سەربەخۆیی، گەڕانەوە بۆ ژیانی خۆی و پەرەپێدانی پابەندبوونی خۆی بە خۆی و دەوروبەرەکەیەوە، ئەمەش لە ڕێگەی داننان بە شوێنی خۆی وەک قوربانییەک و پاشان پێشکەشکردنی پشتیوانی بێ مەرج بەبێ گوێدانە جۆری توندوتیژی و مەودای توندوتیژی و ئەنجامدەر و چوارچێوەی ئەو توندوتیژییە بەدەست دێت، قوربانی وەک قوربانی دەمێنێتەوە، نابێت بکەوینە تەڵەی تاوانبارکردنی قوربانییەکان، چونکە ئەمە بەربەستێکە لەبەردەم چاکبوونەوە و ڕێگای مانەوە لە توندوتیژیە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێگای ناسینی ژنان بە توندوتیژی دەروونی هێشتا درێژە، بەو پێیەی هێشتا شکست دەهێنن لە دانپێدانان بەو توندوتیژییە و پەراوێزخستنی سەرەڕای ڕاستییەکەی، ئەم توندوتیژییە بەزۆری لەڕێگەی چاتکردنەوە دەهێنرێتە بەرچاو کاتێک کەسی قوربانیکراو دەچێتە لای دەسەڵاتێکی دیاریکراو بۆ تۆمارکردنی سکاڵا یان وەرگرتنی دانیشتن، هەندێکجار بە گوێگرتن ئاگاداری چەندین جۆری توندوتیژی دەبین، تەنانەت ئەگەر کەسی قوربانی لێکراو ئاگاداری نەبێت.

 

ئاماژەی بە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی کۆمەڵەی ژنان و هاوڵاتیبوون کرد سەبارەت بە توندوتیژی دژ بە ژنان، کە تێیدا هاتبوو توندوتیژی دەروونی لە پێشەنگدا دەتوانێت دەرئەنجامی هەوڵی چالاکوانان و سودمەندان بێت، یان هۆشیاریی ڕزگاربووان بێت، لەڕێگەی کارەکانم لەگەڵ ژنان و ژنانی قوربانیکراوی یاوەری، تێبینیم کردووە کە ئاسان نییە بۆ قوربانییەک دان بەوەدا بنێت کە لەڕووی دەروونییەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر و ئەو توندوتیژییە لە پێشینەی خۆیدا دانەناوە، هەمیشە پرسیارەکەم ئەوەیە بۆچی؟ وەڵامەکە ئەوەیە کە کۆمەڵگە بە هەموو بەشەکانییەوە توندوتیژی دەروونی لە پێشینەدا نییە، واتە ڕێکوپێکییەکی جیاواز لە جۆرەکانی توندوتیژیدا هەیە.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە تەنانەت لەکاتی گوێگرتن لە ڕزگاربووان بەگشتی، هەمیشە تێبینی ئەوە دەکات کە ئەم جۆرە توندوتیژییە لە کاتی گفتوگۆکانی نێوان دەستدرێژکاراندا بچووک دەکرێتەوە، کە ئەوانەی تووشی توندوتیژی جەستەیی بوون وتیان ئەوانەی تووشی توندوتیژی دەروونی بوون لە دۆخێکی باشتردان، سوپاس بۆ خودا کە کێشەت لەسەر جەستەت نەبووە یان تووشی دەستدرێژی سێکسی نەبوویت، بەو پێیەی سووکایەتیکردن و زەلیلکردن هیچ نییە، ڕۆڵی ئێمە لێرە دێتە ناوەوە، دەستوەردان دەکەین بۆ گۆڕینی تێڕوانین بۆ ئەم توندوتیژییە، چونکە بە دڵنیاییەوە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی بە یەکسانی مەترسیدارن و هەموویان بۆ یەکتر دەگوازرێنەوە.

 

سوندوس قەربوج جەختی لەوە کردەوە کە خۆبەگەورەزانینی هەر قوربانییەک کاریگەری لەسەر دەبێت، بەو پێیەی دەست دەکەن بە سەیرکردنی توندوتیژی دەروونی وەک شتێکی ئاسایی، هەندێک لە ڕزگاربووان، دوای ئەوەی ماندوو دەبن، قەناعەتیان پێدەگات کە شایەنی ئەوەن "سوکایەتییان پێبکرێت" یان "بێ ڕێزیکردنیان بەرامبەر بکرێت"، پابەندبوون لەم چوارچێوەیەدا بە شکاندنی ئەم تێڕوانینە درۆینەیە و دووبارە بونیادنانەوەی خۆبینینی قوربانییەکە دەستپێدەکات، ئەمە دەروازەی سەرەتاییە بۆ کاریگەریکردن لەسەر تێڕوانینی کۆمەڵگە بۆیان و بەهێزکردنی تۆڕی پشتیوانیان.

 

سەبارەت بە گەشتی چاکبوونەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێبازی گشتگیر و پابەندبوونێکی گشتگیر لەخۆدەگرێت، بەو واتایەیە کە پابەندبوونی دەروونی گرنگە، بەڵام دەبێت بناغەکانی زاڵبوون و تێپەڕاندنی ئەو زیانە دەروونییەی کە ژنەکە تووشی بووە جێگیر بکرێن. ئەمەش پێویستی بە سەبر و بەرگەگرتنی درێژخایەن و بەردەوامی کۆڵنەدان هەیە، ڕێگایەکی خێرا نییە، بەڵکو پێویستی بە هەناسەیەکی درێژ هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی بەرجەستە و گۆڕانکاری ڕاستەقینە لە تێڕوانینی کەسی دەستدرێژیلێکراو بۆ خۆی و لە کارلێکی کۆمەڵگە لەگەڵیدا، پابەندبوون ئەرکی سەرەکی دەروونناس نییە، بەڵکو تەواوی تۆڕی پابەندبوونە.

گوێگرتنی سەلامەت سەرەتای چاکبوونەوە لە توندوتیژییە

نایلە بوسیف، ڕاوێژکاری ڕزگاربووان لە ناوەندی مەنارە سەر بە کۆمەڵەی ژنان و هاوڵاتیبوون، جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکی ئەو گوێگرتن و ڕێنماییکردنی قوربانییەکانە، ئەرکەکە لە ڕووی دەروونییەوە داواکاری زۆری لەسەرە و پێویستی بە سەرنج و هاوسۆزییەکی بەرفراوان هەیە بۆ قوربانیانی دەستدرێژی، زۆرجار لە دۆخێکی دەروونی سەخت و دۆخێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی ناجێگیردا دەژین، بە بێ هیواییەوە بەدوای کەسێکدا دەگەڕێن کە گوێیان لێبگرێت و هاوسۆزییان لەگەڵدا بکات و سزایان پێ نەدات یان لە پۆلێکی دیاریکراودا چەق بەستوویان نەکات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دەستنیشانکردنی پێداویستیەکانیان و ئەم دانیشتنەش شوێنی متمانە دروست دەکات کە پاڵنەریان دەبێت بۆ قسەکردن لەسەر ئەو توندوتیژیانەی کە ئەزموونیان کردووە.

 

سەبارەت بە دانیشتنی گوێگرتن، وتی: قوربانییەکە چوارچێوەیەکی بۆ دابین دەکرێت کە گوێگرتنەکە لەو چوارچێوەیدا ئەنجام دەدرێت، ژوورێکی جیاوازە تایبەتە بەم ئەرکە، ژوورەکەش هیچ کامێرا و ئامێرێکی تۆمارکردنی تێدا نییە، بۆیە دەتوانێت متمانەی تەواوی هەبێت بە نهێنی ئەو قسانەی کە دەیڵێت، ئەمەش ڕێگەی پێدەدات هەست بە ئاسوودەیی بکات لە قسەکردندا و لەمەوە دەتوانین لەو جۆرە توندوتیژیانە تێبگەین کە ئەزموونی کردووە.

 

سەبارەت بە قۆناغەکانی گوێگرتن، ڕوونیدەکاتەوە، ئێمە چوارچێوەی گشتی ئامادە دەکەین بۆ دڵنیاکردنەوەی کەسی دەستدرێژیلێکراو، پاشان ئێمە پێویستییەکانی دیاری دەکەین لە کاتی دانیشتنی گوێگرتن. لە کاتی دانیشتنەکەدا، بوارەکانی دەستێوەردانەکەمان و سنوورەکانی و تواناکانمانی بۆ ڕوون دەکەینەوە، بەو پێیەی ئێمە کۆمەڵەین، هەندێکجار ناتوانین هەموو پێداویستییەکان دابین بکەین، دواتر ئاراستەیان دەکەین بۆ هاوبەشەکانمان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی مەترسی لەسەر بنەمای پرۆسەی گوێگرتن هەڵدەسەنگێندرێت، هەروەها وەک ناوەندێک کە پلانی پاراستن دادەڕێژێت، هەوڵدەدەین بەها و تیشک بخەینە سەر ئەو کارە باشەی  کە کردوویەتی بۆ ئەوەی هەست بە بەهای هەنگاوەکەی بکات، کە پەیوەندیکردووە بەو ناوەندە بۆ پاراستنی ژیانی و وەستاندنی توندوتیژییەکان، ئەمە هەنگاوێکی نایاب و بوێرانەیە، ڕۆڵی ئێمە ئەوەیە کە تیشک بخەینە سەر گرنگی ئەو کارەی کە کردوویەتی بۆ ئەوەی بتوانێت دووبارە دەست بکاتەوە بە ژیان، متمانەی بەخۆی هەبێت و بەم شێوەیە بتوانێت بڕیار بدات کە لە سووڕی توندوتیژی دووری بخاتەوە دوای دیاریکردنی پێداویستییەکانی، ئاراستەی ڕاوێژکاری یاسایی یان ڕاوێژکاری دیکە دەکرێت  ئەگەر پێویستی دەروونی یان کۆمەڵایەتی هەبێت.

 

دوای گوێگرتن لە دەستدرێژیلێکراوەکان، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوانەی بۆ یەکەمجار دێنە ناوەندەکە دەگەڕێنەوە بۆ بەدواداچوون و گوێگرتن لە چیرۆکەکانیان، پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان شیکاری دەکرێنەوە و پلانی پاراستن پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت، ئەگەر قوربانییەکە بۆ ماوەیەک ئامادەنەبوو و دواتر گەڕایەوە، دیسان گوێی لێدەگیرێت بۆ ئەوەی لە هۆکارەکانی ئامادەنەبوون و نەگەڕانەوەی تێبگەین و لە ژیانیدا چی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، هەروەها چۆنیەتی ئاوەدانکردنەوە و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بەو پێیە.

 

نایلە بوسیف لە پەیامەکەیدا بۆ ژنانی دەستدرێژیلێکراو، ڕایگەیاندووە، ناوەندی گوێگرتن کراوەیە بۆ هەموویان لە پارێزگای کەف لە باکووری ڕۆژئاوا. وتی: بنەمای ئێمە نهێنییە، بەرپرسیارێتی بەکۆمەڵمانە بۆ پاراستن و پشتگیریکردنی ڕزگاربووان، ئێمە گوێتان لێدەگرین و کارەساتەکانتان هەڵدەگرین، ئێمە بەبێ ڕەخنەگرتن پشتگیریتان دەکەین، ڕێز لە بۆچوونەکانت دەگرین و یارمەتیتان دەدەین هەنگاوی دروست بنێیت بەبێ ئەوەی دەستوەردان لە تایبەتمەندییەکانتان بکەین، لە ڕاپۆرتکردن مەترسن و بەهێز و خۆڕاگر بن، چونکە توندوتیژی مرۆڤ دەکوژێت، ئەرکی ئێمەیە وەک سەکۆیەک گوێ لە ڕزگاربووان بگرین و هۆشیاری بۆ مافەکانیان بدەین و تیشک بخەینە سەر ئەو هەنگاوانەی کە دەبێت پەیڕەو بکرێن بۆ بڕیاردانی دروست.