سعودیە، ٦ کاتژمێر جارێک هاوسەرگیریەکی پێشوەختە تۆمار کراوە
ڕۆژنامەی الوطن'ی سعودی ڕێژەی هاوسەرگیری پێشوەختی منداڵانی لەو وڵاتە بڵاوکردەوە.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەی "الوطن"ی سعودی ڕاپۆرتێکی بەپێی زانیارییەکانی لە وەزارەتی دادەوە وەریگرتووە، بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە لە ڕۆژێکدا چوار سکاڵا دژ بە هاوسەرگیری پێشوەختی منداڵان تۆمار کراوە، جگە لەو ڕێژە زۆرەی سکاڵا کەلە دادگاکاندا هەن.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٠٦٩ سکاڵای هاوسەرگیری تۆمار کراون، لە ئەنجامی ٣٨ لەو سکاڵایانە ژنان گوازراونەتەوە بۆ بنکەی پشتگیری و چاودێری ژنان بۆ پاراستنیان.
بەپێی دەرئەنجامەکانی لە ڕاپۆرتەکەدا دەرکەوتووە ٤١٧ حاڵەت پەیوەندیان بە هاوسەرگیری پێشوەختی کچانی خوار تەمەن ١٨ ساڵەوە هەبووە، کە زۆربەیان تەمەنیان لە خوار ١٥ ساڵیشەوە بووە.
ت.پ