بۆ یەکەمجار لە یەمەن ژنێک دەبێتە وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەیەک
سەرۆکی پێکهاتەی بزوتنەوەی شۆڕشگێری یەمەن بڕیاریدا بە دیاریکردنی ئەندازیار زەینە ئەلغلابی وەک وتەبێژی فەرمی ئەو پێکهاتە سیاسیە کە داوای سەربەخۆیی لە باشوری یەمەن دەکات.
نور سەریب
یەمەن- فادی بەعوم سەرۆکی پێکهاتەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی ڕایگەیاند کە کۆمیتەی ناوەندی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەمەن لە شەشەمین دانیشتنی تایبەتی خۆیدا بڕیاریداوە ئەندازیاری فڕۆکەوانی زینە عەلی ئەلغلاسی وەک گوتەبێژی فەرمی دیاری بکات.
وێڕای ڕەخنەی توندی پێکهاتە سیاسییەکان، پشتگیرییەکی زۆریش لە بڕیارەکە کرا، ئەندازیار زەینە بە ئاژانسی ژنهای ڕاگەیاند: خۆشحاڵم بەم هەنگاوە بوێرانەی یەکەم پێکهاتەی سیاسی لە یەمەنی بە گشتی و باشوور بە تایبەتی، کە توانی ژنێک وەک وتەبێژ دیاری بکات.
هەروەها وتیشی: کارلێکی ئەرێنی لایەنە سیاسیەکانی تر و کۆمەڵگای مەدەنییە، ئەم هەوڵە ڕەنگدانەوەی هۆشیاری هەمووانە لە گرنگی بەشداری ژنان لە بڕیارداندا و گومانی تێدا نییە قۆناغەکە پێویستی بە بەشداری کردنی ژنان هەیە لە پرۆسەی سیاسیدا.
ت.پ