خۆپیشاندەرانی سودانی داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت دەکەن

سەدان خۆپیشاندەری وڵاتی سودان لە ڕۆژی چوارشەممە لەسەر شەقامەکانی وڵات بەخۆپیشاندان داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت دەکەن لەسەر چاکسازی ئابوری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کە پشتگیری دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ناڕەزایی هاوڵاتیانی سودان زیاد دەکات لەسەر ئەو گۆڕانکارییانەی کە یارمەتیان لەسەر بەنزین و دیزڵ کەم کردووەتەوە، نرخەکانیان لە دوو هیندەی پێشووتری زیاتر دەبێت، ئەم ناڕەزاییانە ڕۆژێک پاش پەسەندکردنی کەمبوونەوەی قەرزی دەرەکی سودان بە بڕی ٥٠ ملیار دۆلار.

 

دەیان کەس لە شاری خەرتوم گردبوونەوە و تایەیان سوتاند و پانکارتیان بە دروشمەکانی "نان بۆ هەژاران"یان بەرزکردەوە، خۆپیشاندەران لەلایەن پۆلیسەوە بە گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەیان پێکرا، ڕێگرییان لێکرا کە بچنە پاڵ ناڕەزاییەکانی شاری ئۆمدورمان، لە ڕۆژی دواتردا لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی ناوخۆی سودان ڕایگەیاند، ٥٢ پۆلیس لە پێکدادانەکاندا لە خەرتوم بریندار بوون.

لە شاری کاسەلەی ڕۆژهەڵاتی سودانیش دەیان کەس داوای دادپەروەرییان کرد بۆ ئەو خۆپیشاندەرانەی کە کوژران لە نیسانی ٢٠١٩دا لە کاتی لادانی عومەر ئەلبەشیری سەرۆکی ئەو وڵاتە.

 

خۆپێشاندانەکان هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی کودەتا سەربازیەکەی کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر ئەلبەشیری هێنایە سەر دەسەڵاتی ئەو وڵاتە.

 

ت.پ