سەردانەکانی کەنەکە بۆلای لایەنە سیاسییەکان لە هەولێر بەردەوامە

شاندی کەنەکە لە سەردانەکانی بۆلای پارتە سیاسییەکان لە شاری هەولێر بەردەوامە، شەوی ڕابردووش لەگەڵ حزبی بەیت نەهرەینی ئاشورییەکان کۆبوونەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە سەرۆکایەتی زەینەب موراد، لە شاری هەولێر زنجیرە کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ پارتە سیاسییەکان، ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، كەسایەتییە سیاسی و ڕۆشنبیرییەكانی باشوری کوردستاندا ئەنجامدا، مەبەستیان یەکدەنگی لایەنەکانە دژ بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا.

 

لەو چوارچێوەیەدا شەوی ڕابردوو کەنەکە لەگەڵ حزبی بەیت نەهرەینی ئاشورییەکان کۆبووەوە و دۆخی باشوری کوردستان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیایان هەڵسەنگاند، ئاشورییەکان پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵەکانی کەنەکە ڕاگەیاند و دوپاتیان کردەوە کە دژ بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان کە مەترسییە بۆ کوردان بێ جیاوازی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک و ئەندامانی بەیت نەهرەینی ئاشورییەکان جەختیان لەوە کردەوە کە دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان کە لە باشوری کوردستاندا ئەنجامی دەدات، لە داهاتووشدا هاوکار و پشتیوانی کەنەکە دەبن و دەنگیان لەگەڵ ئەوانە دایە کە دژی داگیرکاری دەوڵەتانی دراوسێ دەوەستنەوە.

 

ت.پ