شەنگال، ڕێپێوان دژی هیرشەکانی سەر باشوری کوردستان بەڕێوەچوو
شەنگالی لە دژی هێرشەکانی سەر باشوری کوردستان ڕێپێوانیان کرد و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
شەنگال
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر باشوری کوردستان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و ڕێپێوانیان ئەنجامدا، ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی یەزیدی-تاژێ، گەنجان و ئەنجومەنی هەرێمەکان ڕێکخرا و دروشمەکانی بژی بەرخۆدان لە دژی داگیرکاری و بمرێ خیانەت وترانەوە.
لە ڕێپێوانەکەدا هاوڵاتیانی شەنگال ناڕەزایەتییان نیشاندا لە بەرامبەر بێدەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، ئاماژەیان بەوەدا ئەو بەرخۆدانییەی لە باشوری کوردستان دەکرێت، گۆڕانکاری لە باشوری کوردستان و شەنگالدا دەکات.
ت.پ