شەهیدانی فەرمانی ٧٣ بەبیرهێندرانەوە

کۆمەڵگای ئێزدی لە ساڵیادی فەرمانی ٧٣دا لە تلعوزێرو سیبا مەراسیمێکیان بۆ یادی شەهیدانی ئەو فەرمانە سازکرد. لە مەراسیمەکەدا خەڵک توڕەیی خۆیان لە بەرامبەر ئەو کەسانە دەربڕی کە بەرپرسن لە کۆمەڵکوژییەکە.

شنگال 

 

لە ١٤ی ئابی ٢٠٠٧ تەقینەوەیەک لە تلعوزێرو سیبادا ڕوویدا، نزیکەی ٧٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆری دیکەش برینداربوون. کۆمەڵگری ئێزدی ئەم هێرشە بە فەرمانی ٧٣ ناودەبەن و هەموو ساڵێک لە ١٤ی ئابدا بە چالاکی جۆراوجۆر یادی شەهیدانی ئەم کۆمەڵکوژییە دەکەنەوە.

 

لە ساڵیادی فەرمانی ٧٣ کۆمەڵگەی ئێزدی لە شارۆچکەی تیلەزەر بە ژمارەیەکی زۆر لە شارۆچکەی تلعوزێر یادی شەهیدانی فەرمانی ٧٣یان کردەوە. ڕێوڕەسمەکە لەلایەن ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شنگالەوە سەرپەرشتی کرا.

 

لە مەراسیمێکدا کە بۆ یادی شەهیدانی فەرمانی ٧٣ بەڕێوەچوو، کۆمەڵگەی ئێزدی بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شنگال بەرەو شارۆچکەی تلعوزێر ڕێپێوانیان کرد. ئەوانەی لەبەردەم ئەنجومەنی گەلی تلعوزێر کۆبوونەتەوە، بە پێ بەرەو شوێنی تەقینەوەکە ڕۆیشتن و دوای هەڵواسینی وێنەی شەهیدان، ڕێوڕەسمی یادکردنەوە دەستیپێکرد. دوای وتارەکان، مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی هۆنراوە سەبارەت بە شەهیدان کۆتایی هات.

 

٤٠ کەس لە بنەماڵەکەی کوژران

یەکێک لە بنەماڵەی شەهیدەکان بەناوی حەنیف حسێن باسی لەوە کرد کە زۆرێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لە فەرمانی ٧٣دا گیانیان لەدەستداوەو وتی: کاتێک تەقینەوەکە ڕوویدا، کوڕە بچووکەکەم و هاوڕێکانی لە بەردەم دەرگاکەدا یاری تۆپیان دەکرد، لە تەقینەوەکەدا دەرگای حەوشەکە کەوتە سەر سەری و کوڕەکەم لەوێ شەهید بوو، بە گشتی ٤٠ کەس لە خێزانەکەمدا کوژران، تا ئێستا مافی کەسمان نخواردووە تا وامان بەسەربێت.

 

زۆر کەس ون بوون، تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە

حەنیف حسێن بەهۆی منداڵە بریندارەکانییەوە چەند ڕۆژێک لە دەروازەی نەخۆشخانە ماوەتەوەو وتی: کوڕ و کچەکەم برینداربوون، ٤٠ ڕۆژ لە دەروازەی نەخۆشخانەی دهۆک مامەوە، کچەکەم بۆ ماوەی سێ مانگ لە نەخۆشخانە بوو بەهۆی شکانی قاچی. بە سەدان ژن و منداڵ و مەسی بەتەمەن بەهۆی تەقینەوەکە برینداربوون و هەندێکیان لە نەخۆشخانە دیارنەماون،هێشتا چارەنووس نادیارە دوای تەقینەوەکە هەموومان ماڵەکانمان بەجێهێشت و چووینە بەر دەرگای خەڵک، لە دۆخێکی خراپدا لە چادردا ماینەوە، هیچ خراپەمان بەرامبەر کەس نەکردووە، بەڵام هەموو جۆرە فەرمانێک بەسەرماندا دەسەپێنن، خوای گەورە تۆڵەی خۆفرۆشان و بکەرانی ئەو فەرمانانە بکاتەوە.

 

"لە سایەی بیری ڕێبەر ئاپۆ، چیتر لە کەس ناترسین"

گوڵێ فەقیر لە کاتی فەرمانی ساڵی ١٩٧٣ لە تل عوزێر نیشتەجێ بوو و بەشێکی زۆر لە ئەندامانی بنەماڵەکەی شەهید بوون. دوای دەرچوونی فەرمانی ناساندنی تەڤگەری ئازادی لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، کوڕەکەی چووە ڕیزەکانی گەریلا و لە ساڵی ٢٠٢٠ لە قەندیل شەهید بوو، گوڵێ فەقیر کۆمەڵکوژی ١٤ی ئابی ٢٠٠٧ بە ڕۆژێکی ڕەش پێناسە کردو باسی لە گرنگی پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزدی کردو وتی: هەموو ڕۆژێک فەرمانێکە لە کۆمەڵگەی ئێزدی ئێمەدا، ئەم ڕۆژە هەروەها ڕۆژێکی ڕەش بۆ ئێمە.. من دایکی شەهید ئاگری تلعوزێرم و سڵاوی خۆم بۆ هەموو هەڤاڵەکانی دەنێرم، ئێمە دەمانەوێت کۆمەڵگەکەمان هەمیشە خۆی بپارێزێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە فەرمانمان پێ نەکرێتەوە، ئێستا هێزی پاراستنمان هەیە، یەبەشە، یەژەشە، وەک دایکی شەهید ئاگر، سڵاوی خۆم بۆ هەموو دایکان دەنێرم، بە تایبەت دایکانی شەهیدان، شانازی بە شەهیدەکانمانەوە دەکەم، ئەو گیانی خۆی لە پێناو خاکی پیرۆزی شنگالدا بەخشی و بوو بە شەهید سڵاوی خۆم بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرم.