شایەتحاڵی چەندین هێرش: بەرخۆدان هەڵبژاردەی ئێمەیەو ئەم خاکەش هی ئێمەیە وازی لێناهێنین
شاری حەسەکە کە لە دژی هێرشەکانی جیهادیەکانی هەتەشە شۆڕشی کردووە، شەپۆلێکی نوێی هێرشەکان بەخۆیەوە دەبینێت، کە سێیەم هێرشە لە دوای دەستپێکردنی شۆڕشەوە، ژنێک کە شایەتحاڵی ئەم هێرشانە بوو، بەرخۆدانی دانیشتووان و بەردەوامی بەرخۆدانییانی دووپاتکردەوە.
بێریڤان ئینتاجی
حەسەکە- دوابەدوای دەستپێکردنی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان، داعش لە ساڵی ٢٠١٥ بە پشتیوانی بێدەنگی چەند وڵاتێک هێرشی کردە سەر شاری حەسەکە و هەوڵیدا لە ڕێگەی هێرشێکی فرەلایەنەوە دەستبەسەر شاری حەسەکەدا بگرێت، بەڵام دانیشتووان بە بەرخۆدانی توندەوە بەرەوڕووی هێرشەکە بوونەتەوە کە چەند ڕۆژێکی خایاند و بەرگریان لە ئازادی خۆیان کرد.
خەڵکی حەسەکە خۆیان لەبەردەم هەڕەشەیەکی دوولایەنەدا بینیەوە، داعش لە لایەک و ڕژێمی بەعس لە لایەکی تر، لە ساڵی ٢٠١٦دا توانیان داعش تێکبشکێنن، لە کاتێکدا ڕژێمی بەعس کۆنترۆڵی خۆی بەسەر هەندێک گەڕەکی شارەکەدا درێژکردەوە، ناوچەکانی تر لە ژێر خۆبەڕێوەبەری مانەوە، سەرەڕای ئەوەش، باندە خەوتووەکانی داعش بە درێژایی ئەو ساڵانە بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی هێرشی بەردەوام.
لە ساڵی ٢٠٢١دا جارێکی دیکە داعش هەوڵیدا هێرش بکاتە سەر زیندانی سناعە لە گەڕەکی غویران، کە زۆرێک لە زیندانییە مەترسیدارەکانی داعشی تێدا ڕاگیرابوون، زیندانیانی داعش کە لە زیندانەکە هەڵاتبوون هەوڵیاندا شارەکە بگرنەوە، بەڵام هێرشەکە جارێکی دیکە پووچەڵکرایەوە بەهۆی ئەو بەرخۆدانە توندەی کە چەند ڕۆژێکی خایاند، لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکە و هەسەدە و یەپەژەوە ئەنجامدرا.
لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی ٢٠٢٦، هێرشەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان دژی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەرەی سەند، ئەم هێرشانەی گروپە چەتەکانی وەک هەتەشە و دەوڵەتی تورک تێدابوو کە لە ژێر پەردەی داعش چالاک بوون، لە ٦ی کانوونی دووەم، چەتەکانی هەتەشە هێرشیان کردە سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب، لەم هێرشانەدا کۆمەڵکوژی ترسناک لە چەند شارێکدا ئەنجامدرا، هەروەها شاری حەسەکە کەوتە بەر هێرش، شایەتحاڵی شەڕی توند کە چەند ڕۆژێکی خایاند، تێیدا دانیشتووانی شارەکە لەگەڵ شەڕڤانانی بەرخۆدان شەڕیان کرد.
لە حەسەکەوە کە ڕووبەڕووی سێیەم هێرشی هاوبەشی داعش و چەتاکانی هەتەشە و دەوڵەتی تورکیا بووەوە، دەنگ و شایەتحاڵی ژنان سەریان هەڵدا، کە باس لە بەرخۆدان و خۆڕاگری دەکرد، لە نێویاندا حیزبیە عەبدۆی تەمەن ٦٦ ساڵ بوو کە هەر سێ هێرشەکەی تێپەڕاند، ئەو ژنە ئیرادەی گەلی دووپاتکردەوە بۆ بەرگریکردن لە خاکەکەیان و ڕایگەیاند "ئەمە خاکی ئێمەیە و دەستبەرداری نابین.
"سەرکەوتن هی ئێمەیە”
حیزبیە عەبدۆ لە شایەتحاڵیدا سەبارەت بەو ساڵانە باس لەوە دەکات، کە هێرشەکان لە ساڵی ٢٠١٤دا بوو، لە کاتێکدا لە ماڵەکانیان بوون، سەرەڕای ئەوەی تا بەیانی فیشەک بەسەریاندا باری، بەڵام ئامادە نەبوون شارەکەیان بەجێبهێڵن، ڕژێم هێرشی ئاسمانی دەستپێکردووە، بەڵام دانیشتووانەکە لە خاک و ماڵەکانیاندا بە چەقبەستووی مانەوە.
حزبیە عەبدۆ باس لەوە دەکات، کە چۆن ئامۆزاکەی لەو شەڕانەدا گیانی لەدەستداوە، کە بووەتە هۆی دووبارە پێکدادان کە جارێکی دیکە دانیشتووانەکەی خستە دڵی ململانێکانەوە، ئەم هێرشانە ڕووداوی گۆشەگیر نەبوون بەڵکو جار و بار دووبارە بوونەوە. سەرەڕای ئەوەش بە ئیرادەیەکی بێوچانەوە بە مانەوە لە بەرگریکردن لە ماڵ و دراوسێکانیان، وتی: هیوا هەمیشە لە دڵیاندا هەبووە، هیوادارن سەرکەوتن بەدەستبهێنرێت و هەمووان ئەو سەرکەوتنە خوازراوە بەدەستبهێنن.
”ترس نییە، تەنیا ئیرادە و بەرخۆدان”
هیوای خۆی بۆ یەکخستنی چوار پارچەی کوردستان دەربڕی، چەندین جار قسەی ئیرادە و هیوای ڕاگەیاند: "بژی کورد و کوردستان! سەرکەوتن هی ئێمەیە!"
ڕوونیکردەوە، کە دەوڵەتی تورکیا لە پشت جێگیرکردنی ئەو گروپە چەکدارانەوەیە و پرسیاری ئەوەی کرد، "چییان لە ئێمە دەوێت؟"، خەڵک داوای هیچیان لێ نەکردووە و جگە لە خاکی خۆیان بەدوای هیچ زەوییەکدا نەگەڕاوە، ئەم خاکە هی خۆیانە و بە خوێن و قوربانیدانەکانیان ئاوی پێدەدرێت و هەرگیز دەستبەرداری نابن، تا دوا دڵۆپی خوێن لەسەری دەوەستینەوە، با ڕژێمی تورکیا بزانێت ئێمە سەردەکەوین.