شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی گشتیی پارتی دەڤا کۆبۆیەوە

شاندی ئیمراڵیی ''دەم پارتی'' لەگەڵ سەرۆکی گشتیی دەڤا عەلی باباجان کۆبووەوە و بڕیارە هەر ئەمڕۆش لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی کۆببنەوە.

ئەنقەرە

 

ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان ''دەم پارتی''، کە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ، لە کاتژمێر ١١:٠٠ لە ناوەندی گشتیی پارتی دەڤا لە ئەنقەرە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی گشتیی پارتی دەڤا عەلی باباجان و شاندی یاوەری کۆبوونەوە.

 

کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندنی دوا پێشهاتەکانی پرۆسەی ''ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'' و ئەو ڕاپۆرت و کارانەی کە لایەنە بەشداربووەکانی کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی پێشکەشیان کردووە،

پاشان شاندی ئیمراڵی بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی ڕۆشتنە پەرلەمان، کە بڕیارە شاندەکە کاتژمێر ١٤:٠٠ لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی کۆببێتەوە.