داوای پێداچوونەوە بە سزای زیندانی مامۆستایەک دەکرێت

زیاتر لە ١٠٠ مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ فروغ خەسرەوی، مامۆستایەکی دانیشتووی بەهبەهان دەربڕی، کە بەهۆی چالاکییەکانی سەندیکا و ڕەخنەی لە کرداری پەخشی دەوڵەتی بە ١٥ ساڵ زیندان سزادراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

زیاتر لە ١٠٠ مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوەو داوایان لە دەزگای دادگای خوزستان کردووە کە پێداچوونەوە بەو بڕیارەی دادگا بکات، کە لە دژی فروغ خەسرەوی دەرچووە، پێویستی دادپەروەری و ڕێزگرتن لە مافی چالاکوانانی پەروەردەییە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە. کە ئەو سزایە بێ وێنەیەی ١٥ ساڵ زیندانیکردن کە بەسەر فروغ خەسرەوی مامۆستای دانیشتووی بەهبەهان سەپێندراوە، تەنها بە هۆی ڕەخنەی نووسراویەتی لە کرداری پەخشی دەوڵەتی بووە، دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی بە نایاسایی بە بیانووی "شەڕی ١٢ ڕۆژە" و دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلەکەی و کردنەوەی دۆسیەیەکی هەڵبەستراو لە دژی، کە بە تەواوی بەرگریکردنی پشتگوێخست، هەروەها ئەم بڕیارە شۆکێکی قووڵ و پەشیمانییەکی بەربڵاوی لای چالاکوانانی کۆمەڵایەتی و داکۆکیکارانی دادپەروەری لێکەوتووەتەوە.

 

جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەم جۆرە کارە ئارەزوومەندانە و نایاساییانە بە بیانووی "هەڕەشەی دەرەکی"، پێگەی دەسەڵاتی دادوەری تێکدەدەن، بەها ڕاوشتییەکان دەشێوێنن، پێچەوانەی بنەما گوماناوییەکانی "دادپەروەری ئیسلامی"ن و ناڕەزایی گشتی لەنێو هاوڵاتییاندا زیاتر دەکەن.

 

واژۆکارانی ئەو ڕاگەیاندراوە، کۆمەڵێک لە مامۆستایان، چالاکوانانی مەدەنی و ئەندامانی دیکەی دەسەڵاتی دادوەری لە پارێزگای خوزستان، داوای پێداچوونەوە بەو بڕیارەی دادگا دەکەن، جەختیان لە پێوەندی یاسایی و ڕەوشتی دەسەڵاتی دادوەری و دەستەبەرکردنی سەروەری یاسا و پاراستنی مافە مەدەنییەکان و پاراستنی پێگەی مامۆستایان و بەرەوپێشبردنی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی کرایەوە، داوایان کرد کە مەرجی پێویست بۆ بێتاوانکردنی ئەم مامۆستا دڵسۆز و لێهاتووە بخرێتەڕوو.

 

شایانی باسە فروغ خەسرەوی، مامۆستای خوێندنگەی سەرەتایی دانیشتووی بەهبەهان و خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری پەروەردە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلاب لەو شارە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم"، دوو ساڵ بە تاوانی "بێڕێزیکردن بە خامنەیی"، دوو ساڵ بە تاوانی "بێڕێزیکردن بە بەها پیرۆزەکان"، پێنج ساڵ بە تۆمەتی "بێڕێزیکردن بە بەها پیرۆزەکان" و پێنج ساڵی دیکە بە تاوانی "پەیوەندیکردن لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندن کە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە"، بەمەش کۆی سزاکە دەگاتە ١٥ ساڵ.

 

بەپێی ماددەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی، تەنها توندترین سزا جێبەجێ دەکرێت کە سزای ٥ ساڵ زیندانە، لەدژی فروغ خەسرەوی.