شاندی دەمپارتی بەرەو ئیمراڵی بە ڕێکەوت
ئەندامانی شاندی ئیمراڵی دەمپارتی بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتن.
ناوەندی هەواڵ
نوسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی بڵاویکردەوە، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی دەمپارتی بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کود عەبدوڵا ئۆجالان بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتن.
شاندەکە لە هەریەک لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار و فایەق ئوزگور ئەرۆڵ پێکهاتووە.
کۆتا دیداری شاندەکە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٠ی تەمووز بەڕێوەچووە، تێیدا سازانێک لەسەر ڕەشنووسەی یاسای چاوەڕێوە دروست بوو، ڕێبەر لەسەر ئەوە ئاماژەی بەوەدابوو، هەرچەندە کەموکوری هەیە بەڵام بۆ کردنەوەی دەرگایەک سەرەتایەکە.
وێرای ئەو سازانە، بەپێی زانیارییەکان ئاکەپە کە ڕەشنووسی یاسای چوارچێوە پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا دەکات، هەوڵی ئەوە دەدات کە بە پێی عەقڵییەتی خۆی ڕەشنووسەکە ئامادەبکات و گوێ بە سازانەکەی ئیمراڵی نەدات.
دوای ئاشکرابوونی ئەو زانیارییانە، بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی هۆشداریی داو بەپێی زانیارییەکانیش دەم پارتی ڕەشنووسەکەی ئاکەپەی ڕەتکردووەتەوە کە بەشێکی بەشێوەی زارەکی بە دەم پارتی ڕاگەیاندرابوو.