ساندرا هێمی پاش ٤٣ ساڵ زیندانی بێتاوان دەرچوو

ساندرا هێمی کە بە تۆمەتی کوشتن ٤٣ ساڵی تەمەنی لە زینداندا بەڕێکرد، لە کۆتاییدا بێتاوانی سەلمێندرا و سزاکەی هەڵوەشێندرایەوە، پارێزەران دەڵێن: زیندانی کردنی ساندرا درێژترین ماوەی زییندانی کردنی بەهەڵەی ژنە لە ئەمریکادا.

ناوەندی هەواڵ

 

ساندرا هێمی تەمەن ٦٣ ساڵ، دانیشتووی ویلایەتی موزۆوری ئەمریکا بەدانپێدانانی خۆی لە ساڵی ١٩٨٠دا بە تاوانی کوشتنی کارمەندێکی کتێبخانە سزای زیندانی کردنی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام پاش ٤٣ ساڵ دەرکەوت بێتاوانە و دادوەر بڕیاریداوە لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا ئازاد بکرێت.

 

ئاماژە بەوەکراوە، لە کاتی ڕووداوەکەدا ساندرا هێمی بەهەڵە و بەهۆی هەبوونی نەخۆشیی دروونییەوە دانی بە تاوانەکەدا ناوە، دواتر لە ساڵی ١٩٨٥ دووبارە دادگاییکراوەتەوە و تاکە بەڵگە لە دژی هەبووبێت دانپێدانانە هەڵەکەی خۆی بووە و هیچ بەڵگەیەکی دیکە نەبووە ئەوە پشتڕاست بکاتەوە هێمی تاوانەکەی ئەنجامدابێت.

 

لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەلایەن تیمێکی پارێزەری خۆبەخشەوە لە ڕێکخراوێکی قازانج نەویست، دووبارە دۆسێیەکەی ساندرا خراوەتە بەردەم دادوەر و پاش زیاتر لە ٥ مانگ بە پێشکەشکردنی بەڵگەی پێویست بێتاوانی ساندرا هێمییان سەلماندووە.

 

ئەو پارێزەرانە ئاماژەیان بەوەکردووە، زیندانی کردنی ساندرا هێمی درێژترین ماوەی زییندانیکردنی بەهەڵەی ژنە لە ئەمریکادا.