لە شەنگال پەروەردەیەکی ١٥ ڕۆژیی کۆتایی هات

لە شەنگال، پەروەردە لەلایەن تاژێ-وە بە بەشداری ١٠ ژن بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ دەستی پێکردبوو ئەمڕۆ کۆتایی هات، ئەو ژنانەی بەشدارییان لە پەروەردەکەدا کردووە ڕایانگەیاند، مرۆڤ لە ڕێگەی پەروەردەوە گەشە دەکات.

شەنگال

 

ڕۆژی ١١ی حوزەیران، لە ئەکادیمیای شەهید بیەڤش ئاگاڵ لە شەنگال، لە لایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی 'تاژێ" بە بەشداریی ١٠  ژن، پەروەردەیەکی ١٥ ڕۆژە دەستیپێکرد، لە میانی پەروەردەکەدا بابەتەکانی وەک مێژووی ژنان، ڕاستی پێشەنگایەتی، مێژووی ئێزدییەت، بەرخۆدان، شەڕی تایبەت، نیشتمانپەروەری و هتد. درابوون، دوای تەواو بوونی ماوەکە ئەمڕۆ کۆتایی هات.

 

لە ماوەی ساڵێکدا چەندین خول دەکرێنەوە

 لە کۆتا ڕۆژی پەروەردەکەدا، ڕیهام حجۆ، وتەبێژی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی جەختی لە گرنگی پەروەردە کردەوە و وتی: ئەمڕۆ دوا ڕۆژی پەروەردەیە، لە ماوەی ساڵێکدا چەندین خولی پەروەردە دەکەینەوە، ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە کاری قورس دەکەن، بەڵام کارەکانیان بە ڕادەی پێویست نابیندرێت، ژنان کار دەکەن بەڵام نازانن چۆن ڕێکیبخەن، نازانن چۆن خۆیان دەرببڕن.، هۆکاری ئەمەش پەروەردەی ژنان نییە دوای فەرمانەکە ژنانی ئێزدی هەستان و کێشەی پەروەردەی ئێمە تا ئێستا چارەسەر نەکراوە، لە هەموو دامودەزگاکانمان کێشەی پەروەردە هەیە، وەک تاژێ ئامانجمان پەروەردەکردنی ژنان و پەرەپێدانیان و بەهێزکردنیانە، ژنی نەخوێندەوار ناتوانێت ئیرادەی هەبێت، ناتوانێ زانا بێت، ناتوانێت سەقامگیری و هەڵوێست و پارێزگاری هەبێت، ژنێکی نەخوێندەوار ناتوانێت لە پێناو خۆیدا بوەستێت، بۆئەوەی ژنان هەنگاو بۆ دواوە نەنێن، پێویستە پەروەردە بکرێن و خۆیان پەروەردە بکەن، کۆبوونەوەکانی پەروەردەکەمان لەسەر ئەم بنەمایانە دامەزراوە، لەم کۆمەڵگەیەدا بەرپرسیارێتییەکی گەورە لەسەر شانی ئەو ژنانەیە کە لەم بوارانەدا خوێندەوارن.

 

"لە ڕێگەی پەروەردەوە بووینە خاوەن ئیرادە"

لیزا شەنگال بەشداربووی پەروەردەکە ئاماژەی بەوەکرد، ١٥ ڕۆژ پەروەردەی لە ئەکادیمیای شەهید بنەڤش ئاگال وەرگرتووە، پەروەردەکەیان زۆر باش بووە و وتی: لە پەروەردەدا زۆر شت فێربووین کە پێشتر نەماندەزانی، یەکێک لەو وانانە مێژووی ئێزدییەت بوو، کە تێیدا زیاتر لە مێژوو و کولتوور و ڕەوشتی باوەڕییەکەم فێربووم،زیاتر ڕاستی ژنانمان ناسی، پێشتر ئەوەندە تێگەیشتوو نەبووین، نەماندەتوانی ئیرادەمان هەبێت، بەڵام لە سایەی پەروەردەوە گەیشتینە ئەو ئاستە، خاوەن ئیرادەین، باش دەزانین بۆچی ژنان بە باشی خۆیانپەروەردە بکەن، ئاوات و هیوای من ئەوەیە کە هەموو گەنجەکانمان خۆیان پەروەردە بکەن.

 

"ئەگەر خۆمان پەروەردە نەکەین ون دەبین"

مەروە شەنگالی وتی: ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی پەروەردەیەو زۆر بە باشی بەڕێوەچوو، لە٣ پەروەردەدا زۆر شت فێربووین کە پەیوەندییان بە کولتوور و بیر و بیروباوەڕ و ژنەکانمانەوە هەیە، داوا لە هەموو گەنجانی ئێزدی دەکەم بەشداری پەروەردە بکەن و لەڕووی زانستەوە پەرە بەخۆیان بدەن، پەروەردە شوێنی گەشەسەندنە، بەڕاستی لە سایەی پەروەردەوە بینیمان ژن خوداوەندە و خوڵقێنەری هەموو شتێکە، بەڵام هەموو شتەکانی ژن بە دەسەڵاتی پیاوان لە دەستیان دزراون، داوا لە هەموو ژنانی ئێزیدی دەکەم بەشداری لە پەروەردە و پەرەپێدانی خۆیان بکەن، ئەگەر خۆمان پەروەردە نەکەین، ون دەبین.