سێ ژنی ڕۆژنامەنووس له ئه‌فغانستان تیرۆر دەکرێن.
سێ ژنی کارمەندی کەناڵی ته‌له‌فزیونی ئینعکاس له شاری جەلال ئەبادی ئەفغانستان له‌لایه‌ن چەند چەکدارێکی نەناسراوه‌وه تەقەیان لێ كرا و هەرسێکیان گیانیان له‌ده‌ستدا.
ناوەندی هەواڵ
له لێدوانێكدا بۆ ئا‌ژانسی فرانس پریس، به‌ڕێوەبه‌ری كه‌ناڵه‌كه زاڵمای لەتیفی له باره‌ی ئه‌م ڕووداوه‌وە ئاماژەی بەوەدا: "سێ ٣ ژنه رۆژنامه‌نووسه تیرۆرکراوەکان له به‌شی دۆبلاژ كاریان ده‌كرد، له دوای ته‌وابوونی كاره‌كانیان لە ئۆفیسی کەناڵەکەیانەوە بەرەو ماڵەوە بە به‌رێكه‌وتوون، له ڕێگادا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه كراونه‌ته ئامانج و کوژراون".
کەناڵی ئینعكاس لە ڕێگەی فەیسبوکەکەیەوە وێنەی ژنه کوژراوەکانی بڵاوکردووەتەوە، ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەش هێرشەکەی به كارێكی تیرۆریستی وه‌سف كردووه و چه‌كدارانی تاڵیابانی به به‌رپرسیار له‌م هێرشه‌دا له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها كه‌ناڵه‌كه له‌و هه‌واڵه‌ی له تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبوك بڵاوی كردووەته‌وه ڕایگه‌یاند كه زەبیحوڵڵا موجاهید گوتەبێژی تاڵیبان لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە ڕەتیکردووەتەوە ئەوان دەستیان لەو هێرشەدا هه‌بێت.
ت.پ