عێراق بڕیار لەسەر داخستنی مەکتەب دەدات
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر داخستنی خوێندنگەکانی عیراق دەدەن.
ناوەندی هەواڵ
لێژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە کۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر داخستنی قوتابخانە و زانکۆکان، جێگری سەرۆکی لیژنەی قەیرانەکان و لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەواد موسەوی، ڕایگەیاند لیژنەکە پێشنیاری کردووە بۆ قەدەغەی هاتوچۆی سنوردار و کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان.
هەروەها وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوە داوە ڕۆژی یەکشەممە دەردەکەوێت کە ئایا کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە یاخود نا، ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ڕێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا لە بەرزبوونەوەدایە.
ت.پ