قەیرانی کارەبا لە کۆبانی

دوای ئەوەی لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکەوە بەڕێوەبەرێتی ئاو و کارەبا گۆڕدرا، قەیرانی کارەبا لە ڕۆژئاوای کوردستان و شاری کۆبانی ڕوویدا، سەرەڕای بەرزی ئاستی ئاوی فورات، ژنانی ناوچەکە دەڵێن کارەبا "بە منەت" دابین دەکرێت.

نورشان عەبدوی 

 

کۆبانێ-ڕۆژی ٢٩ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ پەیماننامەیەک لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و حکومەتی کاتی لە دیمەشق واژۆ کرا و پرۆسەیەکی نوێ ڕێککەوتن لەسەر کرا. لەم نێوەندەدا پرۆسەی ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک دەستیپێکرد. یەکێک لەو دامەزراوانەی کە بە خێرایی و بە شێوەیەکی سیستماتیک یەکخرا، ناوەندەکانی خزمەتگوزاری گشتی بوو. ئەمەش بەنداوەکانیش دەگرێتەوە، ئێستا حکومەت بەرپرسیارە لە سیستەمی ئاو و کارەبای هەرێم.

 

لەو کاتەوە شاری کۆبانێ شاهیدی قەیرانی نەبوونی کارەبا بووە و ئەم قەیرانەش خەڵکی کۆبانێ ئەزموونی دەکەن، بەپێی پرۆسەکانی پێشوو، کاتژمێرەکانی کارەبا زۆر کەمە و پێداویستی خەڵک دابین ناکات، ئەمە سەرەڕای بەرزی ئاستی ئاوی فورات. بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، کۆبانێ و گوندەکانی بەتەنها تووشی ئەم کێشەیە دەبن و ئەمەش بۆ کەمتەرخەمی چاودێرانی بەنداوەکان لە دابەشکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا دەگەڕێتەوە.

 

هەروەها ژنانی شاری کۆبانێ توڕەیی و کاردانەوەی خۆیان لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسەکەمان دەربڕی.

 

"کارەبا بە منەت دەدرێت"

نەعیمە عاقڵ کە هەڵوێستی توندی دەربڕی، وتی: دۆخی کارەبای شاری کۆبانێ زۆر خراپە، کاتژمێرەکانی ئێستای بەشی پێداویستییەکانی ئێمە ناکات، تەنانەت کاتێکیش دێت زۆر لاوازە، بۆیە ناتوانین سوودی لێ وەربگرین، هەست دەکەین ئەم چەند کاتژمێرەی کە بە کۆبانێ دەدرێت وەک خێرێک بەکاردەهێنرێت دژی ئێمە، زۆر خێزان هەن کە پێویستیان بە کارەبای گشتی نییە و بەدیلی خۆیان دروستکردووە، بەڵام دۆخی ئابووری سەدان کەس باشنییەو خێزانەکان ناتوانن بۆ ئەوەی هەمان شت بکەن؟”

 

"نایەکسانی لە پێدانی کارەبا هەیە"

نەعیمە ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان خاوەنی ئاو و بەنداوەکەن، بۆچی لە دۆخێکی وادا دەژین و لە هەڵسەنگاندنەکەیدا بەم شێوەیە درێژەی پێدا و وتی: گەلەکەمان لە بەنداوی تشرین گیانی خۆی بەخت کرد بۆ پاراستنی ئاو و کارەبای خۆی، دوای ئەوەی قوربانییەکی زۆر کە درا، دەبینین هەمان سیاسەت لە کۆبانێ جێبەجێ دەکرێت و ئێمە ڕووبەڕووی سەختییەکی گەورە دەبین،

بۆیە بانگەوازی ئێمە بۆ حکومەت ئەمەیە؛ ئێمە پێمان وابوو لە دەسەڵاتداری ڕژێمی بەعس ئازاد بووین، بەڵام دەبینین هەمان ڕێباز دووبارە دەکەنەوە، جیاوازی لە نێوان هەرێمەکاندا هەیە و نایەکسانی لە دابەشکردنی کاتژمێرەکانی کارەبادا هەیە. ڕووباری فورات و بەنداوی تشرینیش هی ئەم گەل و نیشتمانەیە، کەواتە بۆ بێ ئاو و کارەباین؟”

 

"ئێمە زۆر توڕەین لە نەبوونی کارەبا"

مونا سیلێمان سەرنجی بۆ ئەو سەختییانە ڕاکێشا کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوەو وتی: وەک گەلی کۆبانێ لەم هاوینەدا ڕووبەڕووی چەندین سەختی بووینەتەوە و تا ئێستاش ڕووبەڕووی سەختییەکی زۆر بووینەتەوە، هەروەها لە خزمەتگوزاری کارەبا بێبەشین، بۆیە ناچارین بچینە دەرەوە و لە سێبەری دار و دیوارەکاندا دابنیشین، لە ئێستادا لە کۆبانێ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەسەر یەک کارەبا نییە؛ بڕاوە، ئەمەش وامان لێدەکات ئاوی ساردمان هەبێت بۆ شۆردنی جل و بەرگ ئێمە نکوڵی لەوە ناکەین کە لە سەرەتاوە دۆخی کارەبا باش بوو، بەڵام ماوەیەکە ئێستا هەستمان بەوە نەکردووە کە کارەبا لەم شارەدا هەبێت.

 

مونا ڕایگەیاند کە ئەوان زۆر تووڕەن و  وتی: کاتێک ڕوانگەی جیاواز بەرامبەر کۆبانێ دەبینین، هێندەی تر توڕە دەبین، بە تایبەت کە گۆڕستانی شەهیدان دەبینم و ڕەنجی کچ و کوڕەکانمان بۆ پاراستنی کۆبانێ نابینم، هەست بە دڵتەنگییەکی زۆر دەکەم، تەنانەت ئێستاش وەک شارێک، ئێمە لە ڕەوایترین مافەکانمان بێبەش دەبین، ئەوان کارەبامان پێدەدەن کاتێک دەیانەوێت، و کاتێک نایانەوێت، دۆخەکەمانە بەم شێوەیەیە.

 

‘ئایا دەکرێت کەسێک ڕۆژەکەی بەهۆی گەرماوە لە بەردەرگا بەسەر ببات؟

ئەمینە ئیبۆ ڕوونیشیکردەوە، کە هاوینەکانیان لەبەردەرگا بەسەر دەبەن و وتی: هیچ شتێک نییە لەسەر بارودۆخی ئێستا بڵێین، مرۆڤ تەنیا دەتوانێت بڵێت کۆبانێ بەداخەوە لە دۆخێکی وەهادایە، من بەشێکی کەم لە سیستمی وزەی خۆرم هەیە کە تەنها دەتوانین بەکاربهێنین بۆ کارپێکردنی پانکە، ئەم شێوازە بەس نییە بۆ ئەم گەرمای هاوینە، چونکە ڕۆژ و شەوەکانمان بوونەتە یەک و تەنها نزا دەکەین کە ئەم هاوینە بەم زووانە کۆتایی پێبێت، بێ کارەبا ناتوانین، چاوەکانم دەکەمەوە و یەکسەر دەچمە دەرەوە بۆ بەردەرگاو دادەنیشێم، ئایا ئەوە دەکرێت؟ ئەم جۆرە سیاسەتە بە ئەنقەستانە دەبێتە هۆی توڕەیی گشتی.